Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
وەزرش

داڵکورد یەکەم سەرکەوتنی تۆمار کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 19 april 2016 kl 16.23
لەخشتەکەدا داڵکورد لە پلە شەشەمدایە
(1:17 min)
وێنە: گەلاوێژ ئەلیاسی
وێنە: گەلاوێژ ئەلیاسی

لەخولی پلە دووەکانی تۆپی پێی سویددا کە بەسووپەرئێتان ناسراوە یانەی داڵکورد بۆ یەکەم جار سەرکەوتوونی تۆمار کرد.

یانەی داڵکورد لەدەرەوەی یاریگایی خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئیکۆ سیروس لەشاری ئوپسالە و یاریگایی ستوودێدنتەرناس ئیپێ بووەوە. بەشی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ و بەیەکسانی کۆتایی هات.

 لەسەرتایی بەشی دووەمی یارییەکەدا یانەی سیروس توانی لە ڕێگەی یاریزان کاپسێڤچەوە یەکەم گۆڵی تۆمار بکات. پاشان یانەی داڵکورد بەردەوام بوو لەهێرشبردنە سەر گۆڵی یانەی سیروس و لە خولەکی ٧٤  و لەڕێگەی یاریزان هێنریک لوێڤکڤیشتەوە گۆڵی یەکسان بوون تۆمار بکات. یانەی داڵکورد لە هێرش بردن بەردەوام بوو. لە خولەکی ٨٠ دا یاریزانی یانەی داڵکورد لیۆنارد پلانا گۆڵی دووەمی بۆیانەی داڵکورد تۆمارکرد.

یارییەکە بەم دەرئەنجامە کۆتایی هات. واتە یاریەکە ١- ٢ بەسەرکەوتن بۆ یانەی داڵکورد بەسەر یانەی سیروسیدا کۆتایی هات. ئەمەش یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەبوو کە یانەی داڵکورد لە خوولی تۆپی پێی پلە دووەکانی سویددا کە بەسووپەرئێتان ناسراوە تومار دەکات.

لە خشتەی یانەکانی خوولەکەشدا یانەی داڵکورد لە ئێستادا لە پلە شەشەمدایە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".