Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شازادە کارل فیلیپ و سوفیا منداڵێکیان بوو

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 20 april 2016 kl 09.55
"ستایشی توانا و هێزی ژنان دەکەم"
(1:42 min)
Henrik Montgomery respektive Jon Olav Nesvold, TT
لە ڕاستەوە: شازادە سوفیا و کارل فیلیپی هاوسەری، فیلیپ لە وێنەکەدا بۆ مێدیاکان بە دەستی ئاماژە بە درێژی کوڕەکەی دەکات

دوێنێ ئێوارە سەعات 18:28 شازادە کارل فیلیپ و سوفیای خێزانی لە نەخۆشخانەی داندرید کوڕێکیان بوو.

شازادە کارل فیلیپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە خەستەخانەوە ڕایگەیاند کە کوڕەکەیان کێشی نزیکی سێ کیلۆ و نیوە و 49 سانتیمەتر درێژە.

هەر ئەمڕۆ سەعات 12 ی نیوەڕۆ لە خێپسهۆلمەن لە ستۆکهۆلم، لە بودەن (Boden)، هارنۆساند (Härnösand)، کارلسکرونا و یۆتۆبۆری 21 تۆپ بۆ پێشوازی لە شازادەی نوێ دەتەقێنرێت.

ناو و ناونیشانی منداڵەکە سبەینێ پێنج شەممە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لیۆڤێن و سەرۆکی پەرلەمان ئوربان ئالین لەلایەن پادشاوە ڕادەگەیەنرێت.

جێی باسە، بە پێی یاسای تایبەت بە میراتگریی پادشایەتی کوڕەکەی فیلیپ میراتگری پێنجەمە لە ڕیزبەندی وەرگرتنی تاجی پادشایەتیدا.

شازادە ڤیکتۆریا  لەو ڕیزبەندییەدا لە پلەی یەکەمدایە و ئێستێلای کچی بە پلەی دووەم و ئۆسکاری کوڕی پلەی سێیەم، دوای ئەوان کارل فیلیپ لە پلەی چوارەم دایە کە دواتر کوڕە تازە لەدایکبووەکەی جێی دەگرێتەوە و لە ڕیزبەندییەکەدا دەبێتە جێگرەوی پێنجەمی پادشای سوید.      


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".