Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شارەوانییەکان لەکێشەی تووندڕەوە تووندوتیژەکان بێ ئاگان

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 20 april 2016 kl 10.16
"نازانن لەگەڕەکە پەراوێزخراوەکاندا چی دەگوزەرێ"
(2:58 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

تەنها نیوە شارەوانیەکانی سوید بەتەواوی لەسەر کێشەی تووندڕەوە تووندوتیژەکان زانیارییەن هەیە.

هاوکات تەنها لە %٧ یی شارەوەانییەکانی سوید بەرنامەیەکی ئاماددەیان بۆ بەگژاچوونی تووندڕەوە تووندوتیژەکان بەردەست خستووە. ئەمە لەدواین ڕاپۆرتی ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندوتیژی کەلەسەر ئەرکی حکومەت ئەنجامیداوەو بەردەستی خستووە.

لەڕێگەی ئەنجامدانی ڕاپرسینامەیەکەوە کە بۆ هەموو شارەوانییەکانی سوید نێردراوە و لە % ٧٠ شارەوانییەکان وەڵامیان داوەتەوە. لە ڕوانگەی ئەو ڕاپرسییەوە دیدی شارەوانییەکەن سەبارەت تووندڕەوە تووندوتیژەکان ئاشکرا بووە. لەدەرئەنجامی ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە شارەوانییە بچووکەکان بەزەحمەت دەتوانن لەگەڵ ئەم بابەتەدا مامەڵە بکەن. لەو ڕووەشە نزیکەی یەک لەسەر سێ شارەوانییە بچووکەکانی سوید ڕایانگەیاندووە کە ئەوان هیچ زانیارییەکیان لەسەر تووندڕەوە تووندوتیژەکان لە شارەوانییەکەیاندا نییە.

 ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندوتیژی ڕایگەیاندووە کە تووندڕەوە تووندوتیژەکان زۆر لەو ٣٠٠ کەسەی پەیوەندیان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لەسوریا کردووە بەربڵاوترە. لەبەر ئەوەیە کە تووندئاژووە ڕاستڕەوکان لەزۆربەی ناوچەی ئەم وڵاتەدا بوونیان هەیە.  زیاتر لە نیوەی ئەو شارەوانیانەی ەک وەڵامی راپرسینامەکەیان داوەتەوە جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەوان زیاتر هەست بەبوونی ڕاستەڕەوە تووندئاژووەکان دەکەن. لەبەرامبەردا لە % ٣٦ بەشداربووان تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەی کە ئەوان زیاتر ئیسلامییە توندئاژوو دەبینن.

لە ڕوانگەی راپرسییەکەوە ئاشکرا بووە کە تەنها یەک لەسەر سێی شارەوانییەکان خوولی تایبەتیان بۆ بەرنگاریکردن لە تووندوتیژی بەڕێوەبردووە.  جێگەی باسە کە دوو ساڵە ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندوتیژی دامەزراوە و مۆنا سالین وەک ڕێکخەر دەستبەکار بووە. مۆنا سالین بەبەشێ هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە ئەوان هەنگاوی باشیان ناوە بەڵام کاری زۆریشیان لەبەردەستا ماوە ووتی.

  -  من هەتاوەکو ئێستا ئەم بابەتە بەکێشیەکی گەورە لەسویددا دەبین . ڕاستە ئێمە هەنگاوی باشمان ناوە بەڵام لەڕوانگەی بەربڵاوی تووندئاژوانەوە بە ئامانجی خۆمان نەگەشتووین. 

لە درێژەی وتەکانیدا سالیس تیشكی خستەسەر ئەوەی کە شارەوانییەکان نایانەوێت ئەو ئەزموونەی سەبارەت بە تووندڕەوە تووندوتیژەکان لەبەردستدایە بەدیی بکەن. سالین ئەوشی ڕوونکردەوە کە شارەوانییەکان لەوە پرسانەی لەگەڕەکە پەراوێزکراوەکاندا تاوتوێدەکرێ زانیاریان نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".