Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومەت دەیەوێت تەمەنی پەنابەران دیاری بکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 20 april 2016 kl 11.26
دیاریکردنی تەمەنی پەنابەر بەو پشکنینە نوێیە ئاسانترە
(2:32 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Drago Prvulovic/TT

چەند دەستگەیەکی دەوڵەت لەسەر داوای حوکوومەت لە چەند مێتودێکی زانستی کۆڵیونەتەوە بۆ دیاریکردنی تەمەنی ڕاستەقینەی پەنابەر.

  ئەمڕۆ سەعات 12 ڕاپۆرتێک پێشکەش کرا کە لەلایەن دەستگەی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان هەروەها دەستگەی دەوڵەتی بۆ ئامادەکردن و هەڵسەنگاندنی کۆمەڵایەتی و دەرمانسازی ئامادەیان کردووە.

لەو ڕاپۆرتەدا ئەو مێتودە نوێیانەیان ڕاگەیاند کە لە پرۆسەی داواکردنی مافی پەنابەریدا بۆ دیاریکردنی تەمەنی پەنابەر چاوەڕێ دەکرێت پەیڕەو بکرێت.

یەکێک لەو ڕێگانەی کە تەمەنی پەنابەری پێ هەڵدەسەنگێنرێت، بریتی دەبێت لە جۆرە کامێرایەکی موگناتیسی (Magnetkamera) لەبری ئەشیعە یاخود تیشکی ئێکس کە پێشتر بەکار دەهێنرا، ئەو کامێرا موگناتیسییە مەترسیی بەهەڵە دیاریکردنی تەمەنی پەنابەر و تۆمارکردنیان وەک کەسی گەورەساڵ کەم دەکاتەوە.    

جێی باسە پێشنیازی ئەوە کراوە کە ئەو مێتودە لە سەر چەند هەزار کەسێک تاقی بکرێتەوە. بەرپرسی ئەم پرۆژەیە کارڵ ئێریک فلودمارک لە دەستگەی پرسە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێت، بەپێی بەدواداچوونەکانمان پشکنینی جومگەی ئەژنۆی کەسێک لە ڕێی کامێرای موگناتیسییەوە باشترین ڕێگەیە بۆ دیاریکردنی تەمەنی منداڵ.

زانیارییەکانی لەو پشکنینە نوێیە دەست دەکەون لەگەڵ دیاریکردنی کەموکورتییەکان لە گەشەسەندنی ئەو منداڵانەدا، پێکەوە ئاسانکارییە بۆ دیاریکردنی تەمەن تا هەژدە ساڵی.        

بەپێی ئەو ڕێگای پشکنینە نوێیە، ئەو وێنانەی لە کامێرای موگناتیسییەوە وەردەگیرێن باشترن لە وێنەی پشکنینی ددان کە پێشتر بەکار دەهێنرا. لەرێی ئەم پشکنینە نوێیەوە دەتوانرێت سەیری جومگەی ئەژنۆ و جومگەی قولەپێی کەسەکە بکرێت و تەمەنی هەڵبسەنگێندرێت، لەبەرئەوەی کە جومگەی ئەژنۆی مرۆڤ لە تەمەنی 24 ساڵیدا بەتەواوەتی گەشە دەکات.   

تا ئێستا و بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەم رێگە پشکنینە نوێیە باشە و ئەگەری پەیڕەوکردنی هەیە، بەڵام یەکێک لە کوموکورتییەکانی ئەوەیە کە ئەو مێتودە تا ئێستا لەسەر ئەو کەسانە تاقی کراوەتەوە کە خەڵکی وڵاتانی دەوڵەمەندن، لە کاتێکدا پەنابەران لە وڵاتانی جیاوازە دێن کە ڕەنگە گەشەی جەستەیان بەپێی پاشخانی ئابووریان بگۆڕێت.       

جێی ئاماژەیە ئەو ڕیگای پشکنینە نوێیە بۆ دیاریکردنی تەمەنی منداڵە پەنابەرەکان ناخرێتە کار تاکو دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکان لەسەر ئەو چەند هەزار کەسە دەردەکەون کە بەنیازە لە پرۆژەکەی دەوڵەتددا بەشدار بن، ئەویش تا سەری ساڵی داهاتوو دەخایەنێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".