Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لێکۆڵێنەوە بەراییەکان لەسەر ڤوڵف ڕاگیرا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 20 april 2016 kl 12.06
ڤۆلف لە گومانەکان ئازاد کرا
(0:59 min)
Swedbanks tidigare vd Michael Wolf. Foto: Nora Lorek/TT.
Foto: Nora Lorek/TT.

گومانەکان لەسەر بەرپرسی گشتیی پێشووی بانکی (Swedbank) سەبارەت بە تاوانی ناوخۆیی لاچوون و لێکۆڵینەوەکان وەستێنران.

میکایل ڤولف بە گومانی ئەنجامدانی تاوانی ناوخۆیی واتا زانیاریی ناوخۆیی بەبێ ئاگاداریی بانکەکەی بردۆتە دەرەوە بۆ ئەو لایەنانەی کە نەدەبوو ئەو زانیارییانە بزانن. لەسەر ئەو گومانانە مانگی فێبریواری، سکاڵای لای پۆلیس لەسەر تۆمار کرا.   

لەیف گوستافسۆن پارێزەرەکی ڤۆلف، دەڵێت ڕاگرتنی لێکۆڵینەوەکان لە ڤۆلف و ئازادکردنی لە گومانەکان بڕیارێکی ڕاست و چاوەروانکراو بوو. 

جێی باسە میکایل ڤۆلف ماوەی حەوت ساڵ بەرپرسی گشتیی سوێدبانک بوو، تا 5 ی ئەپریلی ئەمساڵ لە کۆبوونەوەی ساڵانەی بانکەکەدا بریاری دەرکردنی ڤۆلف درا.

بۆ پاشخانی ئەو هەواڵە و زانیاری لەسەر هۆکاری دەرکردنی ڤۆلف سەیری لینکی هاوپێچ بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".