Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کەسوکارەکەی هێنایە سوید کەچی بە گومانی قاچاخچێتی دادگایی دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 april 2016 kl 10.26
تا ئێستا یاسایەک نییە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو دۆسییانە
(3:12 min)
Johan Nilsson/TT
Johan Nilsson/TT

ئایا ئەو کەسەی کەسوکاری لە وڵاتێکی دیکەوە بە نایاسایی دەهێنێتە سوید لەگەڵ ئەو کەسانەی بە قاچاخچێتی خەڵک دێنن، لە یاسای سویددا جیاوازیان چییە؟  

لە پاییزی ڕابوردووەوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە گومانی یارمەتیدانی پەنابەران بۆ هاتنە ناو سوید، داوای یاساییان لەسەر تۆمار کراوە، زیادی کردووە.  هەندێک لەو کەسانە قاچاخچین و بە پارە خەڵکیان هێناوە بەڵام هەندێکیان یارمەتی کەسوکارییان داوە بە نایاسایی بێنە سوید. ئەحمەد یەکێکە لەو کەسانە و دەڵێت ئەوەی من کردوومە تەنها بەجێهێنانی ئەرک و بەرپرسیارێتیمە لەبەرامبەر خێزانەکەم.

ئەحمەدی 35 ساڵانە ساڵی 2014 لە شاری ئەدلەب لە سووریاوە گەشتە سوید و ئێستا لە سمۆلاند دەژی، دواتر لە کۆتایی ساڵی پار هاوسەرەکەی و چوارمنداڵەکەی بەرێی تورکیا و یۆناندا و ئینجا چەند وڵاتێکی ئەورووپی دەگەنە دانمارک، ئەحمەدیش دەچێت لە دانمارکەوە بە رێی پردەکەی نێوان سوید و دانمارکدا (Öresundsbron) دەیانهێنێتە سوید.

لەبەرئەوەی ئەحمەد خۆی ئیقامەی سویدی هەیە و کەسوکارەکەی مۆڵەتی فەرمیان بۆ هاتنە ناو سوید نەبووە پۆلیسی سنوور ئەحمەدیان بە گومانی قاچاخچێتی گرتووە و ئێستا ئەحمەد بە گومانی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە، دادگایی دەکرێت. ئەحمد دەڵێت گەر بمزانیایە نە دەچوومە ئەوبەر پردەکە، لەبەرئەوەی بە پێی یاسا ئەو کات سودی دەبوا پێشوازی لە هەموو ئەو پەنابەرانە بکات کە لە دانمارکەوە دەهاتن.

جێی باسە دادوەری سوید نازانن ئایا دۆسییەی ئەو کەسانەی وەک ئەحمەد کە یارمەتی کەسوکاریان داوە بێنە سوید لەگەڵ دۆسییە ئەو کەسانەی کە بە کاری قاچاخچێتی خەڵک دێنن چۆن هەڵبسەنگێنن و چۆن حوکمیان بدەن.

هەر بۆیە دادوەران داوای ئەوە دەکەن کە دەوڵەت ڕێکاری یاسایی ڕوون تایبەت بەو کەسانە دابڕێژن کە بە هۆکاری ئینسانی کەسوکاریان لە وڵاتانی دیکەوە بە نایاسایی دێننە سوید.  لیندا راسموسن دادوەر دەڵێت،

  • چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسێکدا بکەین کە هاوسەر و منداڵەکانی بە نایاسایی هێناوەتە سوید؟ دادگای بەرایی (tingsrätt) لەسەر ئەو دۆسیانە بڕیار دەدات کە ئەو کەسە تاوانێکی بچووکی ئەنجام داوە و بە بڕێک تاوانە (böter) تەواو دەبێت. بۆ نموونە لە دادگای مالمیۆ دۆسییەی لەو جۆرە هەبووە. بەڵام تا ئێستا ئەو جۆرە دۆسیانە نەنێردراوە بۆ دادگایی شکایەتکردنەوە (hovrätt). هەر بۆیە تا ئێستا یاسایەک نییە کە بتوانێت لەسەر ئەو دۆسیانە حوکم بدات.

گەر بێت وعورفێکی یاسایی نوێ (praxis) بۆ ئەو کەسەی بە هۆکاری ئینسانی کەسوکاری هێناوەتە سوید بهێنرێتە ئارا لە گومانی قاجاخچێتی ئازاد بکرێت. ئەمە دادگای باڵا (högstadomstol) پێشتر ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، بەڵام گۆرانکاریی لەو جۆرە لە یاسادا هەروا ئاسان نییە، تا ئەو کاتەی دۆسییەیەکی لەو جۆرە دەچێتە دادگای شکایەتکردنەوە و دادگای باڵا و حوکمی لەسەر دەدرێت، ئەوە دەبێتە نموونە و پەیڕەوی یاسایی. 


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".