Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ناکۆکی پارتەکان بەر بە سازدانی خانووبەرەی نوێ دەگرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 april 2016 kl 13.17
"گەر پارتەکانیش نەیەنە پێش حوکوومەت بە پێشنیازەکانی خۆی دەڕوات"
(2:14 min)
Foto: Hasse Holmberg/TT.
Foto: Hasse Holmberg/TT.

بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتە سیاسییەکانی سوید لەسەر پرسی نیشتەجێبوون و خانووبەرە تا ئێستا چارەسەر بۆ قەیرانی خانووبەرە نەدۆزراوەتەوە.


  • پێم وا نییە ئەو حەوت پارتە بگەنە قۆناغێ ڕێککەوتن، ئێریک ئولێنهاگ وتەبێژی پرسی سیاسەتی ئابووریی پارتی لیبراڵەکان دەڵێت بۆ نموونە تێڕوانینی ئێمە لە لیبرالەکان سەبارەت بە پرسی نیشتەجێبوون لەگەڵ تێڕوانین و بۆچوونی پارتی چەپدا زۆر جیاوازە. 

جێی باسە لە ماوەی مانگی فێبریواری ڕابوردوودا چەند گفتوگۆیەک لەسەر پرسی خانووبەرە لە نێوان پارتەکانی حوکوومەتو  پارتەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن، جگە لە پارتی ناسراو بە دژەبیانی دیموکراتەکانی سوید، ئەنجام دراوە.

لەو گفتوگۆیانەدا هەوڵی ئەوە دراوە کە چارەسەری خێرا بۆ کێشەی بێجێگەیی بدۆزرێتەوە بازاڕی بیناسازیی خانووبەرە گوڕ بدرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو گفتوگۆیانە نەگەشتوونەتە دەرئەنجامێکی خوازراو.

هۆکاریش ڕێکنەکەوتنی پارتەکانە بۆ نموونە لەسەر ئەوەی کە دەوڵەت چۆن دارایی پرۆژەی بیناسازیی بکات و نرخی خانووی کرێ چۆن دیاری بکرێت.

لە حاڵی حازریشدا حوکوومەت پارتەکانی بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی تا مانگی شەشی داهاتوو بگەنە چەند ڕێگەچارەیەک، بەڵام بۆ نموونە مۆدێراتەکان ڕەشبینانە دەڵێن جیاوازیی لە نێوان راوبۆچوونی بەرەی راست لەگەڵ پارتی چەپدا بۆ نموونە هێندە زۆرە کە پێناچێت بگەینە هیچ دەرئەنجامێك. 

لە لایەکی دیکەوە وەزیری دارایی ماگدەلێنا ئەندەرشۆن لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان پارتەکانیان بانگهێشتی گفتوگۆ کردووە، بەپێچەوانەی بەرەی راستەوە گەشبینە و دەڵێت چەند پێشنیازێکی باشمان گفتوگۆ کردووە کە ئێستا ئامادە دەکرێن بخرێنە بەردەم حوکوومەت.

ئەو دەڵێت گەر هەمووان بە نیازێکی باشەوە بێنە پێش و هاوکاربن ئەوا سیاسەتی نیشتەجێبوون پێش دەکەوێت، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێم کە لە ماوەی بیست ساڵدا، ئەمە یەکەم حوکوومەتە کە باشترین سیاستی نیشتەجێبوونمان بەڕێوە بردووە، ئەگەر ئەو پارتانەش بۆ هاوکاری نەیەنە پێش ئەوا ئێمە وەک حوکوومەت بە ڕێگەچارە و پێشنیازەکانی خۆمان کار دەکەین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".