Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەندیکاکان بۆیان نییە مان بگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 april 2016 kl 14.17
بڕیارەکەی دادگا لە بەرژەوەندیی خاوەنکارانە
(1:22 min)
Foto: Sveriges Radio
Foto: Sveriges Radio

دادگای پرسی کار کاتژمێر 14 بڕیاری دا کە سەندیکای (Unionen) و سەندیکای ئەندازیاران بۆیان نییە مان بگرن

ئەم بڕیارەی دادگات پرسی کار (Arbetsdomstolen) لە کاتێکدایە کە بڕیار وا بوو سەبەینی سەندیکای (Unionen) و سەندیکای ئەندازیارانی سوید (Sveriges ingenjörer) مان بگرن. 

جێی باسە ئەم بڕیارەی دادگا سەندیکای خزمەتگوزاری، هاتووچۆ و پەیوەندیی ئەلەکترۆنی (Seko) ش دەگرێتەوە.

بەرپرسی دانوستانەکان لەلایەن سەندیکای ئەندازیارانەوە کامیلا فرانکێلیوس سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگا دەڵێت، ماوەتەوە کە ئێمە کۆڵ نەدەین تا مەرجی باشتر بۆ خانەنشینان بۆ پەیمانی نێوان کرێکار و خاوەنکار زیاد دەکەین.

داواکاری سەندیکای ئونیونەن و ئەندازیاران ئەوەیە کە دەڵێن بەشێک لەو زیادەیەی دەچێتە سەر مووچە بخرێتە سەر پاشەکەوتی خانەنشینیی، هەروەها داوا دەکەن کە کارمەند یاخود کرێکار بۆی هەبێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە خانەنشینی کاتەکانی کارکردنی کەم بکاتەوە.  

خاوەنکاران ئەم داوایانەیان پەسەند نییە و دەڵێن دەبێت بە پێی سیستێمێکی تاکەکسەی کار بکرێت، واتا هەر کەس بە پێی هەلومەرجی تایبەتی خۆی بڕیاری لەسەر بدرێت. 

جێی باسە، پەسەند نەکردنی داواکەی سەندیکا لەلایەن دادگای کارەوە لە بەرژەوەندی سەندیکای  خاوەنکارانە (Almega) یە.   



بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".