Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"هێڵێکی سیاسی ئیسلامیزم لەنێو پارتی ژینگەدا پەیڕەو کراوە"

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 april 2016 kl 15.03
"لەنێو پارتی ژینگەدا سیاسەتی ئیسلامیزم پەیڕەو دەکەن"
(12 min)
tb106d09 Mehmet Kaplan, Rebwar Hassan, Gustav Fridolin
لەڕاستەوە: ڕێبوار حەسەن، هێمەت کاپڵان، گوستاڤ فریدولین. وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT + Fredrik Sandberg / TT

پارتی ژینگە (Miljöpartiet) بەدۆخێکی دژواردا بەهۆی ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییەوە تێپەڕ دەبێت.

ئەم هەفتەیە بۆ پارتی ژینگە هەفتەیەکی بوو کە ئەو پارتە بەدۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕی. لەلایەکەوە ئێوارەخوانەکەی وەزیری نیشتەجێبوون لە سەر لیستی پارتی ژینگە مەهمەت کاپڵان کە لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی ڕاستڕەوە توندئاژووە تورکەکان ناسراو بە گورگە بۆرەکان (Grå Vargarna) و لەلایەکی دیکەوە دەرکەوتنی لەگرتەفیدیۆیەکت کورتدا کە مەهمەت کاپلان دەڵێت سیاسەتی ئیسرائیل بەرامبەر بە فەلەستینییەکان وەک سیاسەتی ئەڵمانیای نازییە بەرامبەر بە جوولەکەکان لە سییەکانی سەدی ڕابوردوودا ڕەخنە زۆری لێ کەوتەوە. ڕەخنەکان ئێجار لەسەر مەهمەت کاپڵان گەشەی سەند کە بووبەهۆی دەست لەکار کێشانەوەی لە پۆستی وەزیری نیشتەجێبوون.

 هەر لەم هەفتەدا یاسری خان کاندیدێکی ئەنجوومەنی دەستەی بەڕێوەبەراییەتی پارتی ژینگە لەبەر ئەوەی ڕەتیکردۆتەوە کە دەستی پەیامنێرکی کەناڵی تەفیزیۆنی چوار کە ژن بوو بەمەبەستی تەوقەکردن بگرێت، لەبەر ئەوەش ئەرکەکانی لێ وەرگیراویەوە. تەنها ئەو هۆکارە نەبووە، بەڵکو یاسری خان بەهیچ شێوەیەک دەسگرتن یان تەوقەکردن بەمبەسی سڵاو لەگەڵ ژاناندا ئەنجام نادات. ئەمەش ڕەخنەیەکی زۆر لەڕوانگەی بەرنامەو پەیڕەوی سیاسی  لەنێو و دەرەوەی پارتەکەدا لێکەوتەوە. لەبەر ئەوەی پارتی ژینگە خۆی وەک پارتێکی فیمێنسیتی ناساندووە. سەرەڕایی ئەوە ڕێگەیان بەئەندامێکیان داوە کە جیاوزی لەنێو ڕەگەزی ژن و پیاو دا دەکات.

هاوسەرۆکی پارتی ژینگە گووستاڤ فریدوولین لەبەردامەی پێ ئێت مۆرگۆنی ڕادیۆی سویددا ڕایگەیاند کە ئەوان پارتەکەیان پارتێکی فێمێنیستییەوە و دەبێت بەهەموو شێوەیەک مافەکانی ژنان بپارێزرێ و ڕێزی لێ بگیرێت. سەبارەت بەو پرسیارەی ئایا تەوقەکردن یان دەستگردنی ژنێک مەرجە بۆ ئەوەی لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی پارتی ژینگەدا پۆستت پێبدرێ. لەوەڵامدا گووستاڤ فریدوولین وتی.

    -  من پێموایە بەڵێ دەبێ ڕێزی ژن بگیرێ و لەکاتی سڵاو لێکردندا دەستی بگیرێت. لەڕوانگەی ئەو گفتووگانەی سەرچاوەی گرتووە من تێدەگەم کە بیرووبۆچوونی جیاواز لەم ڕوانگەیەوە سەرچاوەی گرتووە. بەڵام ئەگەر بیروبۆچوونێکی هاوشێوەت هەیە دەبێت ئەوەش پەسەن بکەیەت کە ئەو هەنگاوانەی دەینێی کاریگەری لەسەر متمانەکردن لە نێو پەرتەکا دەبێت. لەحاڵەکاتیکیشدا وەک ئەو گفووگۆانەی لەسەر ئەم بابەتە لە نێو پارتی ژینگەو لە سویددا سەریهەڵدا بێگوومان هەرکەسێکبێ لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەراییەتی پارتەکەدا جێگەی نابێتەوە. 

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ستۆکهۆڵم لەسەر لیستی پارتی ژینگە ڕێبوار حەسەن یەکێک بووە لەو ئەندامانەی پارتی ژینگە کە وەک خۆی دەڵێ ماوەیەکی ئێجگار زۆرە ڕەخنەی لە پارتەکەی گرتووە لەڕووی بێ هەڵوێستیانەوە لەو ململانێ سیاسییەی کە لەنێو پارتی ژینگەدا پەیڕەو کراوە و بەڕوونی هێڵێکی ئیسلامیزم لە نێو پارتی ژینگە پەیڕەو کراوە.

ڕێبوار حەسەن سەبارەت بەم ڕەخنەنەی ئێستا سەریان هەڵداوە بەبەشی کوردی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە ئەو خۆشحاڵە ئەم کێشانە ئێستا مێدیاکان بەردەستییان خستووە. لەبەر ئەوەی پارتەکەیان پێویستی بەپێاچوونەیەکی سیاسی لەڕووی سەرچاوەی ئایدۆلۆژیاوە هەیەو پێویستە ڕیچکە سیاسییەکەی خۆی بدۆزێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".