Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مانگرتنی بۆیەچییەکان بەرفراوانتر دەبێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 april 2016 kl 09.58
"نابێت ژن بە هۆی دووگیانییەوە لە کار دەربکرێن"
(2:16 min)
Målarstrejk
Foto: TT

بۆیەچییەکان بڕیاریان داوە مانگرتنەکەیان بەرفراوانتر بکەن و لەسەر داواکەیان کە تایبەتە بە ژنە هاوکارەکانیان سوورن. 

 

دوای دوو هەفتە لە مانگرتن سەندیکای بۆیەچییەکان (Målareförbundet) بڕیاریان داوە درێژە بە مانگرتنەکەیان بدەن و بەرفراوانتریشی بکەن، تا ئێستا 260 بۆیەچی مانیانگرتبوو لە ئەمڕۆوە بەنیازە 600 کەسی تر بێنە ڕێزی مانگرانەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنی ئێوارە کۆمپانیاکانی بۆیەکاری (Måleriföretagen) چەند داوایەکی کرێکارانیان پەسەند کردبوو و بە دانووستکاراندا ناردیانەوە بۆ کرێکاران، بەڵام سەندیکای بۆیەچییەکان ڕازی نەبوون و ئەم بەیانییە بڕیاری بەردەوامبوونیان لە مانگرتن ڕاگەیاند.

ڕێکنەکەوتنەکەش پەیوەندی بە (graviditetspenning)ەوە هەیە، واتا ئەو کۆمەکەی ژنانی دووگیان لە دەستگەی بیمەوە وەری دەگرن لەکاتێکدا بەهۆی سەختی کارەکەیانەوە و لەکاتی دووگیانییاندا ماوەی کارکردن کەم دەکەنەوە.

مەرجی سەندیکا ئەوەیە کە ژنان بەو هۆیەوە واتا بە هۆی کەمکردنەوەی کاتی کارو وەرگرتنی بیمەی دووگیانییەوە نابێت لەکارکەیان دەربکرێن.

مەرجی سەندیکا ئەوەیە کە ژنان بەو هۆیەوە واتا بە هۆی کەمکردنەوەی کاتی کارو  وەرگرتنی بیمەی دووگیانییەوە نابێت لەکارکەیان دەربکرێن. میکایل یوهانسۆن سەرۆکی سەندیکای بۆیەچییەکان دەڵێت، مەرجەکانمان بۆ پرسی مووچە و هەندێک وردەپرسی دیکە پەسەند کراوە و لەسەری کۆکین بەڵام ئەو مەرجەی تایبەتە بە ژنە کرێکارەکان ماوە و یەکێکە لە گرنگترین مەرجەکانمان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ خاوەنکارەکان، هەر ئەم پرسەش بوو ڕێککەوتنەکانی هەڵوەشاندەوە.

جێی باسە بەرپرسی گشتیی کۆمپانیاکانی بۆیەکاری بیۆن هێلمان دەڵێت، چاوەڕێ دەکەین دانووستانەکانمان بەردەوام بێت و چەند ڕۆژێک بخایەنێت، بێگومان ئێمە دەمانەوێت بگەینە ڕێگەچارە بەڵام چەپڵە بەدەستێک لێ نادرێت، واتا ئەگەر سەندیکای بۆیەچییەکان نەیەنە پێش ئەوا ناتوانین لە دانووستانەکانمان بەردەوام بین.

درێژەی هەواڵ بەڕێوەیە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".