Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

وەزیری کۆچ: هەموو جۆرە دەربازکردنێکی پەنابەر قاچاخچێتییە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 april 2016 kl 10.44
"نابێت ڕێ بۆ ئەو جۆرە پەنابەرییە خۆش بکەین"
(2:41 min)
وەزیری داد و پرسی کۆچ، موگان یوهانسۆن. وێنە: TT
وەزیری داد و پرسی کۆچ، موگان یوهانسۆن. وێنە: TT

مورگان یوهانسۆن وەزیری داد و پرسی کۆچ دوێنێ ئێوارە ڕایگەیاند کە لە یاسای سویددا جیاوازی لە نێوان ئەو کەسانەدا کە بەپارە و ئەو کەسانەی بێبەرامبەر پەنابەران بە نایاسایی دێننە سوید، ناکرێت.

ژمارەی ئەو کەسانەی بە گومانی قاچاخچیتی بە مرۆڤەوە دادگایی دەکرێن زیادی کردووە، ئەو کەسانە هەندێکیان قاچاخچین کە بە پارە پەنابەران دێننە سوید، هەندێکی دیکە لەو کەسانەن کە دەچن کەسوکاریان دێنن بۆ نموونە لە دانمارکەوە بە نایاسایی دەیانپەڕێننەوە ناو سوید.

لە ژمارەیەک لە وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپادا و بەپێی ڕێنماییەکی یەکییەتییەکە لە ساڵی 2002 ەوە ڕێ بە ڕیزپەڕییەک لە یاسادا دراوە بە شێوەیەک کە ئەو کەسانەی کە بە هۆکاری ئینسانی، واتا دەچن کەسوکاریان دێنن، هەرچەندە نایاساییە بەڵام لەبەرئەوەی بێبەرامبەرە واتا پارەی پێ پەیدا ناکەن، ئەو کەسانە سزا نادرێن.

بەڵام لە سویددا وانییە، ئەمە دوێنێ ئێوارە وەزیری کۆچ مورگان یوهانسۆن ڕایگەیاند. ئەو دەڵێت، ئەو ڕیزپەڕییە کە لەو وڵاتانەدا دەکرێت دژ بەو خواستەیە کە دەمانەوێت پێی بگەین ئەویش دابەشکردنی پەنابەرانە بەیەکسانی لە نێو وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپادا. 

یوهانسۆن دەڵێت، گەر ئەو دەرگایە بکەینەوە بۆ پەنابەران کەسوکارییان لە وڵاتێکی یەکییەتیی ئەورووپاوە بۆ نموونە لە دانمارکەوە بە نایاسایی بێننە سوید بێ ئەوەی سزای یاسایی لەسەر بێت ئەوە  ئامانجەکەی وڵاتانی یەکییەتییەکە لەسەر پرسی پەنابەران پێشێل دەکرێت.

ئەو هەروەها دەڵێت گەر کەسێک بییەوێت کەسوکاری بهێنێتە سوید دەبێت لە پێشدا دەبێت لەو وڵاتەوەی لێوەی دێت بۆ نموونە لە ئەڵمانیا ناوی خۆی تۆمار بکات، دواتر بەپێی ڕێساکانی ناسراو بە ڕێساکانی دەبلن (Dublinreglerna)  لێدەکۆڵرێتەوە ئاخۆ ئەو کەسە بۆی هەیە کەسوکاری بهێنێتە سوید یان نا. واتا بە شێویەکی یاسایی، نەک ئەوەی کە هەرکەس بە ئارەزووی خۆی بە نێو سنورەکاندا ئەمبەرەوئەوبەر بکات.

جێی ئاماژەیە، ساڵی پار نزیکەی 60 کەس بە گومانی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دادگایی کراون و 29 کەسیش لە ماوەی ئەمساڵدا. زۆربەی ئەو کەسانەش لە سکۆنێ ئاشکرا بوون کاتێک لە ڕێی پردی نێوان سوید و دانمارک ئۆرێسوندبرون (Öresundbron ) ەوە بۆ سوید پەڕیوەنەتەوە.

ساڵی 2014 ژمارەی ئەو کەسانەی بەو هۆیەوە دادگایی کران تەنها 17  کەس بوو.

بۆ پاشخانی ئەم هەواڵە سەیری لینکی هاوپێچ بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".