Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتی لیبراڵەکان کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام دەدات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 april 2016 kl 13.04
"پرسی کۆچ و بەساڵاچووان ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانە"
(9:41 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

لەپاش ئەوەی ناویان لەپارتی لیبراڵی گەلەوە  بۆ پارتی لیبراڵەکان بگۆڕن ئەمە یەکەم جارە ئەم پارتە کۆبوونەوەی گشتی تایبەت بەسیاسیەتی شارەوانی و پارێزگاکان ببەستێ.

بڕیارە پارتی لیبراڵەکان کۆبوونەوەی گشتی لەنێوان ڕۆژانی هەینی هاتاوەکو ڕۆژی یەکشەممە واتە ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٤ مانگی چوار لە شاری لیندشوێپینگ بەڕێوەدەبرێ. ئەمەش یەکەم ئەو پارتە لەپاش گۆڕینی ناوی پارتەکەیان کۆبوونەوەی گشتی ئەنجامی دەدەن. لەو کۆبوونەیەوەدا سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەرای پارتەکە لەهەموو سوید و ئەندامانی شارەوانی و پارێزگاکانی تیدا بەشداربن. هاوکات ئەندامی ئێستا و  نوێی ئەو پارتە بەهەمان شێوە بۆ تاوتوێکردنی پرسە سەرەکییەکان بەشدار دەبن.

جێگەی باسە لەو کۆبوونەوەیەدا پارتی لیبراڵەکان سیاسەتی خۆی تایبەت بەپارێزگاو شارەوانییەکان پێشکەش دەکات. ئیسماعیل کامیل ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لبراڵی گەل سەبارەت بەئامانجی کۆبوونەوەی گشتیی پارتەکەی بۆ بەشێ کوردی ڕادیۆی سوید دواو ووتی.

 -  ئێمە ئەمجارە حەوت پرسی تایبەت لە ڕوانگەی سیاسەتی پارتی لیبراڵەوە تایبەت بەشارەوانییەکان دەخەینە بەردست بۆ تاوتوێکردن.

 جێگەی ئاماژە پێکردنە کە کۆبوونەوەی گشتی پارتی لیبراڵەکەن هەر ساڵ و نیوێک جارێک سازدەکرێ. لەو ڕوانگەیەشەوە ئەم پارتە جارێک کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام دەدەن و چەند سڵ جارێکیش کۆنگرەی پارت ئەنجام دەدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".