Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سیستێمی کۆکردنەوەی زانیاریی دەستگەی پۆلیس ڕەخنەی لێگیراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 april 2016 kl 13.53
زانیاریی گومانلێکراوان نابێت لای هەموو پۆلیسێک هەبێت
(2:51 min)
Fotomontage: SR Foto: Stefan Gustavsson, Janerik Henriksson / Scanpix
وێنە: Fotomontage: SR Stefan Gustavsson, Janerik Henriksson / Scanpix

ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس زانیاریی وایان لە بەردەستدایە کە نەدەبوو بیزانن، ئەمە دەستگەی پشکنینی زانیاری لە بەدواداچونێکی نوێدا دەریخستووە.

دەستگەی پۆلیسی سوید لەلایەن دەستگەی پشکنینی زانیارییەوە (Datainspektionen) ڕەخنەی تووندیان لێگیراوە کە چەند پەرەگرافێکی یاسای هەڵگرتنی زانیارییان شکاندووە.

لە بەدواداچوونەکەی دەستگەی پشکنینی زانیاریدا لە سیستێمی ناوخۆیی دەستگەی پۆلیس وردبوونەتەوە کە تایبەتە بە زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی گومانی تاوانکارییان لێدەکرێت.

سیسیلیا ئاگنێل یاساناس لە دەستگەی پشکنینی زانیاری دەڵێت شێوازی مامەڵەکردنی پۆلیس لەگەڵ ئەو زانیارییانەی لەبەردەستیانایە مەترسیدارە و دژ بە ڕێساکانی زانیاری کۆکردنەوەیە.  

ئەو دەڵێت ئەو سیستێمی کۆکردنەوەی زانیارییەی پۆلیس بەکاری دەهێنێت بۆ ئەوەیە کە بتوانرێت زانیاری لە نێوان هەموو دەستگەکانی سویددا بگۆڕدرێتەوە، ئەو سیستێمە زانیاری تایبەتە بە تاوانکاری، چاودێریکردنی گومانلێکراوان، زانیاریی نهێنی تایبەت بە تاوانکاری و زانیاری کەسێتی ئەو کەسانەی تێدایە، کە نابێت لەبەردەست هەموو پۆلیسێکدا بێت.

بەڵام ئەوەی کە بینیمان ئەوەیە کە ئەم زانیارییانە هەموو پۆلیسێک لەهەر شوێنێکی سویددا دەتوانێت ئەو زانیارییانە ببینێت، بێ ئەوەی ئەو زانیارییانە پەیوەندی بە جۆری کارەکەیەوە هەبێت. ئەمە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ یاسای زانیاریی کۆکردنەوەدا نایاتەوە و یاسا شکێنییە، دەستگەی پشکنینی زانیاری دەڵێن.

داڤید کومێل یاساناس لە یەکەی یاسا لە دەستگەی پۆیس دەڵێت، ئێمە ئاگادارین و دەزانین کە سیستێمی زانیارییەکانمان دەبێت چاک بکرێت.

جێی باسە هەمان ڕەخنە کە ئێستا دەستگەی پشکنینی زانیاری لە دەستگەی پۆلیس گرتووە پێش سێ ساڵ نوێنەرایەتیی پاراستنی زانیاری کەسێتی و ئاسایش هەمان ڕەخنەی لە پۆلیس گرت بەڵام تا ئێستا ئەو کەموکورتییانەیان چارەسەر نەکردووە.

جێی باسە دەستگەی پشکنینی زانیاری هەروەها ڕەخنەی ئەوەیان لە سیستێمی کۆکردنەوەی زانیاریی پۆلیس هەیە کە ئەو زانیارییانەی لەسەر گومانلێکراوان کۆکراونەتەوە دەربڕینی گاڵتەجاڕی و توانجی تێدایە و هەروەها بە ماناوە نوسراون، واتا بێلایەنانە و پرۆفوشونێلانە نەنووسراون.

داڤید کومێل یاساناس لە یەکەی یاسا لە دەستگەی پۆلیس دەڵێت گوایا پۆلیس بۆ سەرنجراکێشانی خوێنەری زانیارییەکان بەوشێوەیە نووسیویانن، بەڵام ئێمە پێمان راگەیاندوون کە نابێت بەو شێوازە بنووسن بەڵکە دەبێت بێلایەنانە و بابەتییانە بن.

جێی ئاماژەیە، دەستگەی پشکنینی زانیاری هەشت مەرجیان لەسەر پۆلیس داناوە بۆ گۆڕێنی  سیستێمی کۆکردنەوەی زانیارییەکانیان، تا زانیارییەکان نەکەونە بەردەم هەموو پۆلیسێک. بۆ ئەوەش  تا 18 مانگی ئۆکتۆبەر ماوە دراوەتە پۆلیس بۆ چاککردنی کەموکورتییەکانیان.   

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".