Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی سوید دژی تورکیا هاتنە دەنگ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 april 2016 kl 15.24
یەکێک لەسکاڵاکارەکان خوودی ئەردۆغانە
(6:59 min)
وێنە: شاهۆ موانی
وێنە: شاهۆ موانی وێنە: Fotograf Shaho Mwany.

ڕێکخراو مرۆڤدۆست و سەندیکاکانی رۆژنامەوانان خۆپیشاندانێکیان لەدەرەرەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم دژی دادگایکردنی ڕۆژنامەوانان بەڕێوەبرد.

ئەمڕۆ بۆ پشتگیرکردن لە ڕۆژنامەوانان جان دووندەر و ئێردەم گوێل کە مەترسی زیندانی تاهەتایان لە تورکیا لەسەر چەندین ڕێکخراوی مرۆڤ دۆست، سەندیکایی ڕۆژنامەوانان و چالاکەوانانی مەدەنی لەدەرەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانێکیان سازکرد.   ئامی هێدبێری وتەبێژی ڕێکخراوی نێونەتەوەی ئامنەستی کە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات دەڵێ کە ئەوان ڕەوشەکە وەک مەترسیدار لەقەڵەم دەدەن و وتی.

  -  دادگاییکردنی ئەو دوو ڕۆژنامەوانە سیمبۆلییە،لەبەر ئەوەی ئەوان تەنها کاری ڕۆژنامەوانی خۆیان کردووە و بەس. ئەمڕۆ لە تورکیا بەشێوەیەکی بەچاوە ئازادی ڕادەبەڕین سنوردار دەکرێ. ئێمەش وەک ئەمنەستی بەچاویی مەترسییەوە لێی دەڕوانین.

جێگەی باسە هەریەکە لەسەر نووسەرانی ڕۆژنامەی جمووریەت کە جان دووندەر و ئێردەم گوێلە بەگوومانی تاوانی تیرۆر  و سیخووڕی رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

ڕۆژامەوانەکان لەبەر ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی نهێنی دەزگایی هەوڵگری تورکیان کە چەکیان بەنێهێنی بۆ چەکداری سوری گواستۆتەوە بڵاوکردبووەوە ئەو دادگاییە دەکرێن. جێگەی ئاماژە پێکردنە کە یەکێک لە خاوەن قەزییەکان یان سکاڵاکار خوودی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیووب ئەردۆغانە.

 ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لە ڕێکخراوی نێونەتەوەی ئامنەستی کە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ (Amnesty)، ڕێکخراوی قەڵەمی سوید (Svenska PEN)، سەندیکایی ڕۆژنامەوانانی سوید(Journalistförbundet)، ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێ سنوور (Reportrar utan gränser)،  کۆمیتەی هاوکاری سویدیی بۆ پرسەکانی مافی مرۆڤ لەتورکیا (Svenska stödkommittén för mänskliga rättigheter i Turkiet) و چەندین چالاکەوان و ڕۆژنامەوانی پێکدەهات.

ڕۆژنامەوان و شرۆڤەکار کوردۆ باکسی سەبارەت خۆپیشانەکەی ئەمڕۆیان ووتی تورکیا گوێ بەکەس نادات و ئومێدەوارمە گەورە خەڵاتی ڕۆژنامەوانی بەو ڕۆژنامە نووسانە بدەێ.  هاوکات شانۆکاری کورد کەمال گوێرگوێ لە نێو خۆپیشاندران و رۆژنامەواناندا ئاماژەی بەرەوشی ڕۆژنامەوانان و چالاکەوانان لە تورکیا کرد  هاوڵاتیان بەتواویی و بەتایبەت لە باکوری کوردستان ئازادیان لە سنووردارکراوەو.

ئەو ڕێکخراوانە پێکەوە نامەیەکی نارەزاییان بۆ باڵیۆزخانەیی تورکیا برد، بەڵام ئولا لارشموو بەم شێوە باس لە وەڵامی باڵیۆزخانەی تورکیا سەبارەت بەوە وەرگرتنی نامەکە دەکات.

  -  کاتێک نامەکەمان بۆ بردن بەڕەسمی پێیان وتین، ئێمە ئەو نامە وەرناگرین. نامەکەیان لێوەرنەگرتین و ئێمەش بەدەرگایی باڵیۆزخانەکەوە جێمان هێشتووە و هەر کەسێک دەیەوێ ناوەرەۆکی نامەکە بخوێنێتەوە دەتوانێ سەردانی مەڵپەڕەکانی ئێمە بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".