Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕەنگە دەوڵەت ملیۆنەها کرۆن لە فیدراسیۆنی تورکی بسەنێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 april 2016 kl 10.08
"ئێمە نە فاشیستین و نە ڕاسیست"
(2:44 min)
Foto: Leo Sellén / TT
Foto: Leo Sellén / TT

فیدراسیۆنی تورکی ڕەنگە ناچار بکرێت ئەو ملیۆنەها کۆمەکەی بۆ هەڵسوڕانی فیدراسیۆنەکە وەریگرتووە، بگەڕێنێتەوە کاسەی دەوڵەت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لەسەرەتای ئەم مانگەدا باربارۆس لایلانی جێگری پێشووی فیدراسیۆنی تورکی لە سوید لە خۆپیشاندانێکدا لە گۆڕەپانی سێرگەلستۆری لە ستۆکهۆلم، دروشمی تووندی دژ بە ئەرمێنییەکان دا، وەک لە ڤیدیۆکلیپێکدا دواتر دەرکەوت لەیلانی هاواری دەکرد: مەرگ بۆ سەگە ئەرمێنییەکان، با بمرن، با بمرن!

دەستگە بەرپرسەکانی سوید لە دوای ئەو ڕووداوەوە گومان دەکەن کە فیدراسیۆنی تورکی بتوانێت لەسەر بنەماکانی دیموکراتی چالاکییەکانی بەڕێوە بەرێت. ئەندەرش هاگکڤیست بەرپرسی پەیوەندییەکان لە دەستگەی پرسی کۆمەڵگەی مەدەنی و لاوان دەڵێت، ئەو دروشم و لێدوانانەی جێگری پێشووی فیدراسیۆنەکە لەگەڵ بنەماکانی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤدا نایەتەوە. هەر بۆ ئەو مەبەستە دەوڵەت لێکۆڵێنەوەیەکی لە چالاکییەکانی فیدراسیۆنی تورکی دەست پێ کردووە.

ئەندەرش هاگکڤیست هەروەها دەڵێت، ئەو لێکۆڵینەوەیە تەنها بەهۆی لێدوانەکانی لەیلانییەوە نییە بەڵکە ئێمە پێشتریش چەند سکاڵایەکمان لەسەر فیدراسیۆنی تورکی پێگەشتووە کە ئێستا ئیتر کاتی هاتووە بەهەندیان بگرین و پێیاندا بچێنەوە.

ئەو سکاڵایانەدا لەلایەن ڕێکخراوی کەمەنەتەوایەتییەکانی دیکە و ئەندامانی پێشووی فیدراسیۆنەکەوە بەدەستمان گەشتووە کە سکاڵا لە وتار و نووسراوی فیدراسیۆنەکە دەکەن کە پڕ لە دژایەتی و ڕقن. بەڵام پێشتر بەڵگەمان لەسەر ئەو سکاڵایانە نەبوو.

جێی باسە هاگکڤیست هەروەها دەڵێت فیدراسیۆنی تورکی ساڵانە نزیکی نیوملیۆن کرۆن لە دەوڵەت وەردەگرن، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو وتار و دروشمانەدا و ئەو سکاڵایانەی بەدەستمان گەشتووە پێ دەچێت داوا بکرێت ئەو کۆمەکە دەوڵەتییەی تا ئێستا فیدراسیۆنەکە وەریان گرتووە بگەڕێننەوە بۆ کاسەی دەوڵەت.

سکرتێری فیدراسیۆنی تورکی یاسین ئیپێک لەو بارەیەوە دەڵێن گەر دەوڵەت کۆمەکمان لێ بەسنێتەوە ئەوا فیدراسیۆنەکە مایەپووچ دەبێت. ئیپێک هەروەها دەڵێت ئەو حوکمە ناعادیلانەیە و نابێت بەهۆی هەڵەی کەسێکەوە هەموو فیدراسیۆنەکە سزا بدێت. ئێمە نە فاشیستین و نە ڕاسیست.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".