Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

وتەبێژانی ژینگە: ئامادەین دەست لە پۆستەکەمان بکێشینەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 april 2016 kl 11.36
"ژینگە پێویستی بە نوێکارییە"
(2:20 min)
Gustav Fridolin och Åsa Romson på dagens extrainsatta presskonferens.
Foto: Maja Suslin/TT

هەردوو وتەبێژی پارتی ژینگە گوستاڤ فریدولین و ئۆسا ڕۆمسۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند کە پارتەکەیان پێویستی بە دەستپێکردنەوەیە و پۆستەکانی ئەوانیش بۆ گۆڕانکاری ئاوەڵایە. 

بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری نیشتەجێبوون، مەهمەت کاپڵان و ڕەخنەی ئەوەی کە ئیسلامییەکان بە پەیام و بەرنامەکانیان دزەیان کردۆتە نێو سیاسەتی پارتی ژینگە، هەروەها ڕەخنە ناوخۆییەکانی ئەو پارتە کە دەڵێن سەرۆکایەتی ژینگە مامەڵەی دروستیان لەگەڵ قەیرانی ئەم دواییەی پارتەکەدا نەکردووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:30 کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوە چوو. 

وتەبێژی پارتی ژینگە گوستاڤ فریدولین دەڵێت، ئێمە لە حاڵی حازردا لە پارتی ژینگە کێشەی زۆر گەورەمان هەیە و دەبێت ڕوون و ئاشکرا بێت بۆ هەمووان کە بیروباوەڕی ئێمە چییە.  

فریدولین هەروەها دەڵێت دەبێت هەموو ئەندامانی هەڵبژێردراو بەها و بیروباوەڕەکانی ئەم پارتە پەیڕو بکەن. دەشزانین کە ئەو بارودۆخەی پارتی ژینگەی پێدا تێپەڕ دەبێت کاریگەریی لەسەر ڕای گشتیی هەیە. 

وتەبێژی دووەمی پارتەکە ئۆسا ڕۆمسۆن دەڵێت، لە نێو پارتی ژینگەدا ڕەخنە لەسەر هەڵوێست و کارەکانی من و فریدولین سەبارەت بە  کێشەکانی ئەم دواییە هەیە. ئێمە پێویستمان بە سەرەتایەکی بەهێز و نوێیە کە لە کۆنگرەی پارتەکەماندا لە سێ هەفتەی داهاتوودا دەردەکەوێت.  

ئەوان هەروەها دەڵێن، ئێمە داوامان لە لیژنەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو 2018 کردووە کە گفتوگۆ لەسەر پرسی سەرۆکایەتی پارتەکە دەست پێ بکەن. ئێمە دەمانەوێت لە سەرۆکایەتی ئەم پارتە بەردەوام بین بەڵام گەر لیژنەی ئامادەکاریی هەڵبژاردنەکان داوامان لێ بکات ئەوا پۆستەکەمان جێ دەهێڵین.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانان سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ فریدولین و ڕۆمسۆن پۆستەکەیان جێدەهێڵن، هەروەها ئەوەی کە ئاخۆ پارتی ژینگە لە حوکوومەت دەکشێنەوە؟

وەڵامی هەردوو پرسیارەکەیان بە نەخێر دایەوە.  


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".