Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
تۆپی پێ

یانەی داڵکورد لەیاریگایی خۆیدا یەکەم سەرکەوتنی تۆمار کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 april 2016 kl 11.57
داڵکورد ئێشتا لە پلە شەشەمی خشتەکەدایە
(1:55 min)
Dalkurd FF - wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio
Dalkurd FF - wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio

یانەی داڵکوردئێف ئێف لە پشووی ئەم هەفتەدا لەیاریگایی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی ترێلەبۆری بووەوە.

یانەی داڵکورد لە خولی تۆپی پێی پلە دووکانی سوید دا کە بە سووپەرئێتان ناسراوە لە یاریکای خۆیدا لە دوومەرڤاڵێن میوانداری یانەی ترێلەبۆری کرد. 

جێگەی باسە کە یانەی داڵکورد هەروەک چاوەڕواندەکرا لە زۆربەی کاتی یارییەکەکدا کۆنترۆڵی یارییەکەی لە ڕوویی گرنتی تۆپەوە کردبوو، بەڵام بەشێ یەکەمی یارییەک بەبێ دەرئەنجام، واتە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ و بەکسیان کۆتای هات. ئەمە سەرەڕایی ئەوەی کەیانەی داڵکورد چەند هەلێکی باشی گۆڵکردنی لەدەست دا.

لەبەشی دووەمی یارییەکەدا و لەسەرتایی یارییەکەدا یانی ترێلەبۆری چەند هێرشێکی بۆ سەر یانەی داڵکورد برد، بەڵام بێدەرئەنجام بوو. لەبەرامبەرداو لە خوولەکی ٥٦ دا یانەی داڵکورد لە ڕێگەی یاریزان دێگۆ مۆنتێلەوە توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە بۆ داڵکورد تۆمەر بکات.  هەرچەند یانەی ترێلرببۆری چەندین جار هەوڵی یەکسانکردنەوەدا بەڵام بێ دەئەنجام بووە. 

یاریکە بەئاماددە بوونی نزیکەی ١٠٠٠ هاندەر بەسەرکەوتنی یانەی داڵکورد بەدەرئەنجامی یەک بەهیچ لە بەرژوەندی داڵکورد کۆتایی هات. بەم سەرکەوتنەی داڵکورد بەسەر ترێلەبۆریدا یانەی داڵکورد لە خشتەی یانەکانی خولی پلە دووەکانی تۆپی پێی سوید لە پلەشەش دایە.

یانەکانی هاڵمستاد، ئەتلەتیکۆ ئێفسێ یونایتید و یانەی ئێنگێل هۆڵم بەکۆی ٩ خاڵ لەپلەیەکی خشتەکەدان. هاوکات لە کۆیی چوار یاری ئەنجامدراو ئەمە دووەم ڕووبەڕووی یانەی داڵکوردە کە بەسەرکەوتووی کۆتایی بێت.

جێگەی باسە یاریی داهاتوو یانەی داڵکورد ڕووبەڕووی یانەی ینگشێلی لەدەرەوەی یاریگایی خۆی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١-٥-٢٠١٦ لە یاریگایی ئوودێڤاڵە دەبێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".