Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئۆلسۆن: هەڵوێستی باڵێۆزخانەی تورکی بەهیچ جۆرێک پەسەند نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 april 2016 kl 13.06
"نابێ هیچ وڵاتێک خۆی لە ڕۆژنامەگەری سوید هەڵقورتێنێ"
(2:09 min)
Birgitta Ohlsson, FP, intervjuad i Ekots lördagsintervju. Foto: Adam Ihse/TT
Foto: Adam Ihse/TT

برگیتا ئولسۆن لە پارتی لیبرالەکان دەڵیت خۆهەڵقورتاندنی وڵاتانی دیکە لە میدیای سویدی و ئازادیی ڕۆژنامەوانیی سوید ، بەهیچ جۆرێک پەسەند نییە.

ئولسۆن داوا دەکات وەزارەتی دەرەوەی سوید و وەزیر مارگۆت ڤاڵستریۆم باڵێۆزی تورکیا بانگ بکات و لەسەر هەڵوێستی ئەم دواییان ئاگادارییان بکاتەوە.

ئەم قسانەی برگیتا ئولسۆن لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابوردوو باڵیۆزخانەی تورکی داوایان لە تەلەفزیۆنی (TV4) کرد دۆکومێنتاری تایبەت بە کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان بە ناوی (Seyfo 1915 - Det Assyriska folkmordet) ئێوارەی یەکشەممە، واتا دوێنی، بڵاو نەکەنەوە.    

عارف گیولەن بەرپرسی میدیا لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە نامەیەکی ئەلەکترۆنیدا بۆ تەلەفزیۆنی تێ ڤێ فیرا نووسیبووی ئێمە ئەوپەڕی ڕێزمان بۆ ئازادی رادەربڕین هەیە بەڵام تا ئێستا پێناسەکردنی ئەو ڕووداوانە زەحمەتە و ناکرێت وەک کۆمەڵکوژی لەلایەن تورکیاوە دژ بە نەتەوە و دینەکانی دیکە بناسێنرێن، بەڵکە لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و جەنگی جیهانی یەکەم هەموو گەل بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی تووشی ئەو جۆرە ڕووداوانە هاتن.

ڤیڤێکا هانسۆن بەرپرسی بەرنامەکان لە تەلەفزیۆنی تێڤێ فیرا لە وەڵامی ئەو نامەیەدا و لە تەلفزیۆنەوە رایگەیاند کە ئەو دێکومینتارە لەکاتی خۆیدا بڵاو دەکرێتەوە و دژ بە هەموو جۆرە فشارێکین کە هەڕەشە لەسەر ئازادیی بیرورا دابنێت.

هەر ئەمڕۆ بەرپرسی میدیا لە وەزارەتی دەرەوەی سوید بۆ نووسینگەی هەواڵەکانی سوید (TT) رایگەیاند کە پەیوەندییان بە باڵیۆزخانەی تورکیاوە کردووە و هەڵوێستی سوید سەبارەت بە ئازادیی ڕادەربڕین روونکردۆتەوە، هەروەها ئەوەشی کە هەموو سیاسەتمەدارێک لەم وڵاتەدا دەبێت ئاگاداری یاسا سویدییەکان بن لەو بارەیەوە.        

جێی باسە، کۆمەڵکوژیی سەیفۆ لە نێوان ساڵانی 1915 بۆ 1923 روویان داوە، تێیدا بە ملیۆنەها هاووڵاتی کوژران کە زۆرینەیان ئەرمەنی، ئاشووری، سریانی، کلدانی و یۆنانی بوون. ئەو هەڵمەتی کۆمەڵکوژییەش بەتایبەت دژ بە گرووپە مەسیحییەکانی کۆمەڵگە بوو.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".