Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لوێڤێن بۆچوونی خۆی لەسەر پارتی ژینگە ڕاگەیاند

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 april 2016 kl 17.59
"بێگومان کاریگەری لەسەر حکومەت دەبێ"
(1:02 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

لەپاش ئەوەی وتەبێژانی پارتی ژینگە ڕایانگەیاند کە ئاماددەن دەست لەپۆستەکانیان بکشێننەوە ئەوا سەرۆک وەزیرانی سوید لێدوانی خۆی لەوە بارەیەوە ڕاگەیاند.

سەرۆک وەزیرانی سوید ستێڤان لوێڤێن ڕایگەیاند کە بێگوومان دۆخە ئاڵۆزەکەی پارتی ژینگە گاریگەری لەسەر حکومەتەکەی دەبێت. جێگەی باسە کە پارتی سۆسیال دیموکراتەکانی لەگەڵ پارتی ژینگەدا حکومەتیان پێکهێناوەو هەریەکە لە دوو هاوسەرۆکەکەی پارتی ژینگە ئۆسا ڕۆمسۆن و گوستاڤ فریدولین پۆستی وەزیریان لە حکومەتەکە لوێڤێندا هەیە.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی سوید رایگەیاندووە کەوەی جێگەی بایخ پێدانە ئەوەیە کە هەردوو هاوسەرۆکەکەی پارتی ژینگە ئاماژەیان بەوە کردووە ئەوان دەیانەوێت بەردەوامبن لە بەڕێوەبردنی پۆستەکانیان و دەیانەوێ لەئێستادا هەمووشتێک بەڕوونی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا بکەن. پاشان لوێڤێن لەڕوانگەی داهاتووشەوە ڕوونیکردەوە کە بڕیاریان پەیوەندی بەڕووداوەکانی داهاتووەوە دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".