Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نیوەی سویدییەکان لەگەڵ نەهێشتنی وزەی ئەتۆمی دان

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 26 april 2016 kl 09.53
خواست لەسەر وزەی ئەتۆمی کەم بۆتەوە
(3:32 min)
Kärnkraftverket O1:an på Simpevarpshalvön utanför Oskarshamn.
Foto: Adam Ihse/ TT

ئەمڕۆ 30 ساڵ بەسەر ڕووداوەکەی شیرنۆبڵدا تێپەڕ دەبێت، لە هەمانکاتدا و بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێێ ئینستیتیوتی (SOM) نیوەی سویدییەکان لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی بنکەکانی بەرهەمێنانی وزەی ئەتۆمی دان.

ڕاپۆرتی ساڵانەی ئینیستیتیوتی (SOM- Samhälle.Opinion.Medier) لە زانکۆی یۆتۆبۆری نیشانی داوە لەسەدا 50 ی هاوڵاتییانی سویدیی داوای نەهێشتنی وزەی ئەتۆمی دەکەن، لەسەدا 30 لەگەڵ بەکارهێنانی ئەو جۆرە وزەیەدان. سیۆرەن هۆلمباری پرۆفێسۆری زانستی سیاسی لە زانکۆی یۆتۆبۆری دەڵێت.

ڕاپۆرتی ساڵانەی ئینیستیتیوتی (SOM- Samhälle.Opinion.Medier) لە زانکۆی یۆتۆبۆری نیشانی داوە لەسەدا 50 ی هاوڵاتییانی سویدیی داوای نەهێشتنی وزەی ئەتۆمی دەکەن، لەسەدا 30 لەگەڵ بەکارهێنانی ئەو جۆرە وزەیەدان و لەسەدا 20 هیچ هەڵوێستێکیان نییە. سیۆرەن هۆلمباری پرۆفێسۆری زانستی سیاسی لە زانکۆی یۆتۆبۆری دەڵێت.

ئەم گۆڕانکارییە لە هەڵوێستی سویدییەکان بەرامبەر بە وزەی ئەوتۆمی لە ساڵی 2011 ەوە بەدی دەکرێت ئەو کاتەی تەقینەوەکانی بنکەی بەرهەمێنانی وزەی ئەتۆمی لە فۆکۆشیما لە یابان ڕوویدا. هەر ساڵێک پێس لەو تەقینەوانە ڕای گشتیی سوید بەرامبەر بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی ئەرێنی بوو.

 ئەم هەڵوێستە نێگەتیڤەی ئیستای هاوڵاتییان بەرامبەر بە وزەی ئەتۆمی تەنها بەهۆی رووداوەکەی فۆکۆشیماوە نییە بەڵکە هۆکاری دیکەش هەن. سیۆرەن هۆلمباری دەڵێت، ئەم هەڵوێستەمان پێستریش لەکاتی ڕووداوەکەی شیرنۆبەل پێش 30 ساڵ بەر لە ئێستا بینی، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت هەڵویستی هاوڵاتییان جارێکی دی گۆرایەوە و خواست لەسەر بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی هاتەوە.

بەڵام ئەمجارە وا نەبوو، لە دوای ڕووداوەکەی فۆکۆشیماوە هێشتا هەڵویستی سویدییەکان هەر نێگەتیڤە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە گفتوگۆکان لەسەر وزەی ئەتۆمی بەجۆری دیکە بوون و ئارەزوو لەسەر ئەو جۆرە وزەیە کەم بۆتەوە بەتایبەت کە وڵاتانی دراوسێمان بۆ نموونە لە ئەڵمانیا دەستیان بە هەڵوەشاندنەوەی بنکەکانی بەرهەمهێانانی وزەی ئەتۆمی کردووە.

پرسی وزەی ئەتۆمی لە لیستی پرسەکانی دەنگدەراندا زۆر لە خوارەوەیە واتا پرسێکی گرنگ نییە بەلای دەنگدەرانەوە. ئەگەر چاوێک لە لایەنی سیاسی ئەم پرسەش بکەین ئەوا بە ڕوونی دەبینین کە بەرەی چەپ لە سوور و سەوز هەروەها پارتی دەستپێسخەریی فێمێنیستی  دژ بە وزەی ئەتۆمین و بەرەی ڕاست بۆ نموونە مۆدێرات و سێنتەر لەگەڵ وزەی ئەتۆمیدان. کەچی پارتی ناسراو بە دژەبیانی سڤارییەدیموکراتەرنا لە هەمووان زیاتر لەگەڵ بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمیدان. 

بەبیر دێنمەوە، ڕووداوی شێرنۆبل لە 26 ی ئەپریلی 1986 لە شاری شێرنۆبلی ئوکرانیا لە یەکییەتی سۆڤییەتی ئەوکاتدا ڕوویدا و بە گەورەترین ڕووداوی ئەتۆمی لە جیهاندا ئەژمار دەکرێت، کاتێک بنکەکانی بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی تەقینەوە و هەورێکی بارگاوی بە تیشکی ئەتۆمی بەشێکی زۆری ئەورووپای گرتەوە.

لەو کارەساتەدا 30 کەس لە تیمی فریاگوزاری گیانیان لەدەست دا، بە سەدەها کەس ئاوارە بوون بەرەو سنوورەکانی ئوکرانیا و ڕووسیای سپی، بە هەزاران منداڵ تووشی نەخۆشی شیرپەنجەی غوددەکان بوون، سروشت و زەوی وزار زەرەرمەند بوون، تا ئێستاش قوربانیانی کاریگەریی ئەو ماددە ئەتۆمییانە و زەرەرەکانی ئەو ڕووداوە بە تەواوەتی تۆمار نەکراون.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".