Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پزیشکە تازەهاتووەکان زووتر دەخرێنە سەر کار

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 26 april 2016 kl 12.38
توانای پزیشکە تازەهاتووەکان تاقیی دەکرێتەوە
(0:59 min)
Läkare operation. Foto: Hatem Mousa/AP.
Foto: Hatem Mousa/AP.

بە پێی سیستێمێکی نوێی دەستگەی کاروبارەکۆمەڵایەتییەکان پزیشکە پەنابەرە تازەهاتووەکان زووتر کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە.

 

ئەو پزیشکانەی لە دەرەوەی وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا و ناوچەی دەرەوەی وڵاتانی هاوکاریی ئابووریی ئەورووپی خوێندیان تەواو کردووە، یارمەتی دەدرێن تا زووتر بخرینە سەر کار.

ئەم ئەرکە خراوەتە ئەستۆی زانکۆی ئومیۆ کە پاشخانی زانیاری و کارامەیی ئەو پزیشکە تازەهاتووانە تاقیی بکەنەوە.

جێی باسە ئەمە بەشێکە لە کارەکانی دەستگەی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان (Socialstyrelsen) کە بە پێی سیستێمێکی نوێ ئاستی خوێندن و بەڵگەی خوێندنی ئەو پزیشکانە هەڵدەسەنگێندرێت. ئەویش لە ڕێی تاقیکردنەوەیەکی تیۆری هەروەها ماوەیەکی کورت کاری پزیشکی تواناکانیان ئەزموون دەکرێت.

 ئەم سیستێمە نوێیە بۆ تاقیکردنەوەی زانیاری و کارامەیی پزیشکە پەنابەرە تازەهاتووەکان لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتووە کاری پێ دەکرێت.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".