Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لیبراڵەکان بوودجەی سێبەریان پێشکەش کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 26 april 2016 kl 15.26
"هەڕەشە و شەڕانگێزیی ڕوسیا نیگەرانی کردووین "
(2:33 min)
Liberalernas partiledare Jan Björklund visar upp deras nya logotype på Liberalernas riksmöte i Linköpings Konsert & Kongress. Foto: Stefan Jerrevång / TT
Foto: Stefan Jerrevång / TT

ئەم نیوەڕۆیە پارتی لیبرالەکان پێشنیازە بوودجەی بەهارەیان پێشکەش کرد و بوودجەی هێزی بەرگری لەبوودجەی حوکوومەت زیاترە.

 یان بیۆرکلوند سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی لیبرالەکان و وتەبێژی پرسی سیاسەتی ئابووری ئێریک ئولێنهاگ، بوودجەی سێبەریان راگەیاند، تێیدا 10 ملیارد کرۆنیان زیاتر لەوەی حوکوومەتیان بۆ هێزی بەرگری لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا تەرخان کردووە.  بیۆرکلوند دەڵێت زیادبوونی هەڕەشەکان لەسەر سوید پاڵنەرە بۆ زیادکردنی بوودجەی هێزی بەرگری.

  • ئەو دەڵێت ئێمە زۆر نیگەرانین سەبارەت بە سیاسەتی تووندوتیژی پوتین و هەڵوێستی ڕووسیا بەرامبەر بە سوید، هەروەها هەڵسوکەوتە سەربازییەکانیان لە ناوچەی دەریای بەلتیک، (Östersjön) جێی گومانە و دەبێت سوید ئامادەباشی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو جۆرە سیاسەتە شەڕانگێزییانەی رووسیا هەبێت، ئەوەش بەهیزی بەرگریی تووندوتۆڵ دەکرێت.

لیبراڵەکان هەروەها دەیانەوێت 2500 پۆلیسی نوێ تا ساڵی 2020 دابمەزرێن. لەهەمان کاتدا ڕەخنە لە بوودجەی پێشنیازکراوی حوکوومەت دەگرن و ئێریک ئولێنهاگ وتەبێژی پرسی سیاسەتی ئابووری دەڵێت حوکوومەت وازی لە پرسینسیپی کرۆن بە کرۆن هێناوە و لەبری ئەوە بە نیازن قەرز بۆ ڕیفۆرمەکان بکەن، لەکاتێکدا وڵات لەبەردەم هەڵاوسانی ئابووریدایە. ئەو سیاسەتە ئابوورییەی حوکوومەت بەڕای لیبراڵەکان سیستێمی خۆشگوزەرانی دەخاتە مەترسییەوە.  

خاڵێکی دیاری دیکە لە بوودجەی لیبراڵەکان ئەوەیە کە کارکردن لەقازانجی تاکەکانە، هەروەها داوای ئەوە دەکەن کە باجی دەوڵەتی لەسەر هاوڵاتییان کاتێک دەست پی بکات کە مووچەکەیان دەگاتە ئاستێکی بەرز واتا باجدان لە کاتێکدا دەست پێ بکات کە مووچەی مانگانە دەگاتە 40 هەزار کرۆن. هەروەها باجی زیادە ناسراو بە (värnskatt) کە ، خاوەن مووچە بەرزەکان دەبێت بڕی لەسەدا 5 لەسەرو ئەو باجەی کە لە مووچەکەیان رادەکێشرێت، بیدەنە دەوڵەت، لە ساڵی داهاتووە لاببرێت.

لیبرالەکان هەروەها دەیانەوێت بڕی بیمە بێکاری کەم بکرێتەوە و ماوەی مافی وەرگرتنی بیمەی نەخۆشی زیاد بکرێت.

  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".