Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژمارەی پەنابەرانی ئەمساڵ لەوە کەمترە کە چاوەڕوان دەکرا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 27 april 2016 kl 09.58
"ڕێککەوتنەکان لەگەڵ تورکیا و تووندکردنەوەی سنوورەکان هۆکارن"
(2:56 min)
Foto: Marcus Ericsson/TT
Foto: Marcus Ericsson/TT

ئەمڕۆ دەستگەی کۆچ پێشبینییەکانیان سەبارەت بە ژمارەی پەنابەرانی ئەمساڵ پێشکەش بە حوکوومەت کرد. 

دەستگەی کۆچ پێشبینی دەکەن  لەماوەی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی  هاتوون و دێنە سوید نزیکەی 60 هەزار بن. بەڵام  دەستگەی کۆچ دوو پێشبینیانی دیکەشیان هەیە، سیناریۆی کەمترین و زۆرترین،  یەکەمیان 40 هەزار پەنابەر و دووەمیان کە زۆرترین ژمارەی چاوەڕوانکراوە 100 هەزار کەسە.

لە سیناریۆ سەرەکییەکەدا کە چاوەروان دەکرێت ژمارەی پەنابەران بگاتە 60 هەزار کەس، 7000 هەزاریان منداڵی بەتەنها هاتوو بن. بۆ بەڕێوەبردنی کاروبار و پێداویستی ئەو پەنابەرانە و بەپێی هەڵسەنگاندنی دەستگەی کۆچ نزیکەی 55 ملیارد کرۆنیان پێویستە، واتا 6 ملیۆن ونیو کەمتر لەوەی چاوەرواندەکرا.  

بەرپرسی چالاکی لە دەستگە کۆچ میکایل ریبنڤیک دەڵێت سوید لە بەردەم ململانێیەکی گەورەدایە بەتایبەت لە دوای هاتنی ئەو ژمارە زۆرە پەنابەرەی لە پاییزی ڕابوردوودا ڕوویان لە سوید کرد و بێوێنەیە لە مێژووی سویددا. ئەو هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو پێشبینیانە بەهۆی بارودۆخێکی سیاسیی  و مەرجی سیاسییەوە بوون بۆیە دڵنیان نین و دەکرێت بگۆڕێت.  

جێ باسە مانگی فێبریواری ڕابوردوو دەستگەی کۆچ پێشبینییەکانیان بۆ ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە لە ماوەی ئەمسالدا دێنە سوید دیاری کرد کە نزیکەی 140 هەزار پەنابەرە، 18 هەزرایان منداڵە بەتەنها هاتووەکان دەبێت. بەڵام لەو ژمارەیە دڵنیا نەبوون. وەک بینرا دواتر ئەو ژمارەیە بە چەند هۆکارێک کەمی کرد.

هەر لە سەرەتای ئەمساڵدا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی ڕوویان لە سوید دەکرد کەم بۆوە ئەویش بەهۆی تووندکردنەوەی چاودێریی سەر سنوورەکانی سوید و کۆنترۆڵەکانی ناوخۆ هەروەها تووندکردنەوەی سنوورەکان لە وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپادا، جگە لەوەش بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا لە دەریای ناوەڕاست.

بەڕای بەرپرسی جالاکی لە دەستگەی کۆچ میکایل ریبەنڤیک هۆکارێکی دیکە هاوکاریی نێوان یەکییەتی ئەورووپا و تورکیایە کە لە سەر پرسی پەنابەران گرێبەستیان ئیمزا کرد. کە بەو پێیە ئەو پەنابەرانەی نایانەوێت داوای پەنابەریی لە یۆنان بکەن دەبێت بگەڕێنەوە تورکیا. ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران نەیاندەویست لە یۆنان بمێننەوە چونکە بەنیازی بۆ نموونە گەشتنە ئەڵمانیا و سوید بوون، بەو شێوەیە گەڕێندرانەوە تورکیا.   

بەپێی ئامارەکانی ئۆرگانی کۆچبەران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیاوە خۆیان گەیاندۆتە یۆنان لە 870 کەسەوە کەم بۆتەوە بۆ 130 کەس لە ڕۆژێکدا لە ماوەی ئەپریلدا.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".