Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مەسیحییەدیموکراتەکان بوودجەی سێبەریان پێشکەش کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 27 april 2016 kl 10.36
"دەبێت هاوڵاتی متمانەی بە پۆلیس هەبێت"
(2:18 min)
Ebba Busch Thor
Jessica Gow/TT

ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان بوودجەی سێبەریان پێشکەش کرد و تێیدا پێشنیازی زیادکردنی ژمارەی پۆلیس دەکەن. 

سوید تا ساڵی 2020 پێویستی بە 2000 پۆلیسی زیاترە و دەستگەی پۆلیس تا ساڵی داهاتوو دەبێت 500 پۆلیسی مەدەنی دابمەزرێنن. بەڕای مەسیحییەدیموکراتەکان.    

ئەو دوو هەزار پۆلیسە بۆ ئەوەیە تا بتوانن کارەکانیان بۆ بەرەنگاریی لە تاوانکاری بەهێز بکەن، ئەو پێنجسەد پۆلیسە سڤیلەش بۆ پشتگیریی پۆلیسە تا بتوانن کارەکانیان بە پێی پێویست راپەڕێنن و کاتەکانیان بە کاری ئیدارییەوە نەڕوات.  

سەرۆکی پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان ئێببا بۆش تور پێشنیازی کردووە 4 ملیارد کرۆن لە بوودجەی بەهارە تەرخان بکرێت بۆ پۆلیس تا بتوانن بەرەوڕووی ئەو گۆرانکارییانە ببنەوە کە دێتە ڕێیان.             

گرنگیدانی مەسیحیەیدیموکراتەکان بە پۆلیس و بەهێزکردنی تواناکانیان بۆ زیادکردنی متمانەی هاوڵاتییانە بە ڕەوتی یاسا و تا باوەڕیان بەوە هەبێت کە پۆلیس بۆ پشتگیریی گرووپ و کەسە بێهێزەکانی کۆمەڵگە ئامادەن و لەکاتی ڕووداوەکاندا دوودڵ نەبن، بە تایبەت لە بارودۆخێکی وەک ئێستادا کە ئەگەری ڕووداوی چاوەرواننەکراو خەڵکی نیگەران کردووە.  

ئەو پارتە هەروەها پێشنیازی ئەوەیان کردووە کە ئامادەگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاری تیرۆریستی بەهێز بکرێت ئەویش بە دووجا زیادکردنی هێزی نەتەوەیی و هەموو پۆلیسێکیش لەڕێی راهێنانەوە ئامادە بکرێن تا ئەوانیش بتوانن بۆ نموونە لەکاتی رووداوی تیرۆریستیدا ئامادە بن.

ئێببا بۆش تور دەڵێت نابێت ئامادەگییەکانمان تەنها لە شوێنێک کۆنەکرێتەوە و لە شوێنەکانی دیکەی وڵات بێهێز بێت، بۆ نموونە دەبێت لە ستۆکهۆلم و شارەکانی دیکە وەک یەک ئامادەگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاری تیرۆریستی هەبێت.

 بوش تور هەروەها دەڵێت دەبێت هەوڵەکانمان بۆ بەرگرتن لە بەڕادیکاڵیکردنی لاوان تووند بکەینەوە.

جێی باسە بە پێی فریدریک فورتەنباخ لێکدەرەوەی سیاسی لە بەشی هەوالەکانی رادیۆی سوید، ئێکۆت، بوودجەی سێبەری پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان لەگەڵ پارتەکانی دیکەی بەرەی ڕاستدا جیاوازی هەیە بە تایبەت لەوەی کە دەیانەوێت سێ ملیارد کرۆن بە هەڵوەشاندندەوەی هەندێک مەرجی بازاڕی کار پاشەکەوت بکەن، بۆ نموونە نەهێشتنی ئەو مەرجەی کە  خاوەنکارەکان لە بەرامبەر دامەزراندنی بێکاریکدا دەوڵەت داشکاندن لە مزی خاوەنکاراندا دەکات (arbetsgivaravgift).


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".