Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یارییەکانی ئۆڵۆمپی هاوین ١٠٠ ڕۆژی ماوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 27 april 2016 kl 12.13
چەندین بواری جیاجیا تاوتووێ دەکرێ
(1:24 min)
shaho mwany
وێنە: شاهۆ موانی وێنە: shaho mwany

کەناڵی وەرزشی ڕادیۆی سوید بایەخی تایبەت بەیارییەکانی ئەمساڵی ئۆڵۆمپی هاوین دەدات.

سەبارەت بەیارییەکانی ئۆلۆمپیی ٢٠١٦ کە لەوڵاتی بەرازیل بەڕێوەدەچێ و کەناڵی وەرزشی رادیۆی سوید (Radiosporten) بەردوام لە ئەمڕۆوە بەرنامەی ڕاستەوخۆ و بەرنامەی پۆدی تایبەت پەخش دەکات.

بەرنامە ڕاستەوخۆکە لە مەڵپەڕی سەرەکی کەناڵی وەرزشی ڕادیۆی سوید و لە ئاپی تایبەتی ڕادیۆی سوید بەناوی (Sveriges Radio Play) دەکرێت گوێی لێ بگیرێ.

هاوکات لەو بەرنامانەدا ئەستێرەکانی بواری وەرزشی پێشوو وە ئەو وەزشەوانەش کە ئەمساڵ بەشداری ئەو پێشبڕکیانە دەکەن بۆ بەرنامەکان بانگێش دەکرێن.

پاشان چەندین بواری دیکە وەرزشی تاوتوێ دەکرێ، ئیدی هەر لە شێوازی جل وبەرگی وەرزشیەوە بگرە هەتاوەکو دەگاتە هەڵسووکەوتی وەرزشەوانان. هەر وەرزشەوانان نین کە بەشدار دەبن لەم بەرنامەدا بەڵکو ئاوڕێک لەو سیاسەتمەدارانەش کە لەم بوارانەدا دەرکەوتوون دەرێتەوە.

جێگەی باسە ڕووداوە مێژوویەکانی یارییەکانی پێشووی ئۆڵۆمپی دەردێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".