Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتی چەپ لە ئامینە کاکەباوە دەکۆڵێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 27 april 2016 kl 17.11
بابەتی ڕەگەزپەرستی بڵاو کردۆتەوە
(2:52 min)

ئامینە کاکەباوە لەپاش ئەوەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی ڕەگەزپەرستانەی بڵاوکرد بووەوە و پاشان لایبردبوو دوو چاری لێپرسینەوە لەلایەن پارتەکەیەوە دەبێتەوە.

گرتەیەکی ڤیدیۆی کە لە وڵاتی سۆماڵیا گیراوەو چەند بازرگانێک تێیدا دەردەکەون و بەزمانی سۆماڵیی دەدوێن، بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆییە لەلایەن ڕێکخراوی نازیستی ناسراو بەنوردیسکا ئوونگدووم وە تێکستی سوید کە هەڵگری پەیامی نازیستی و ڕەگەزپەرستی بووە لەسەر دەنگی ئەو کەسانەیان سۆمالیایانە داناوە. هاوکات لۆگۆی تەلەفیزیۆنی سویدیان لەسەرداناوە بڵاویان کردبووەوە.

 ئامینە کاکەباوە کە ئەندام پەرلەمانی سویدە لەسەر لیستی پارتی چەپ بەبێ ئەوەی لە ناوەرەۆکی ڕاستی و دروستی کەسەکان تێ بگات لەڕوانگەی تێکستە سویدییەکەوە پایامێکی ڕەخنە ئامێزی لەسەر ئەو گرتەڤیدیۆیە نووسیووەو پاشان لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردبووەوە.

تێکستە سویدییەکە کە لەسەر دەنگی کەسە سۆماڵیایەکان ڕێکخراوی نازیستی ناسراو بەنوردیسکا ئونگدووم لە سەر گرتە ڤیدیۆیەکە دایانناوە لەوە پێکدێ، کە لەوڵاتی سوید ئیسلام نییە ئەمەش مانایی ئەوەی یاسا بوونی نییە، لەو ڕوانگەیەوە مرۆڤ دەتوانێت بچێتە هەموو شوێنێک و لەهەر دووکانێ شتی بەدڵبێ دەتوانێ بۆ خۆیی بیبات

جێگەی باسە کەسە سۆماڵیاییەکان لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا بازرگانن و سەر بەکۆمپانیاییەکی پەیوەندین و لە وتەکانیاندا کە لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوەیێ سوپاسی ئاماددەکارانی کۆبوونەوەکەیان دەکەن.   

جێگەی ئاماژەی پێکردنە کە ئامینە کاکەباوە لە رووی ناوەرۆکی تێکستە سویدییەکەوە کە ساختەبووە ڕەخنەی تووندی ڕووبەڕووی ئیسلام کردۆتەوە کە لەوڵاتی سویددا و لەگەڕەکە پەراوێزخراوەکاندا خەریکە دوڵەتی خالافەت دادەمەزرێ. 

لەپاش ئاشکرابوونی کە ئەو تێکستە لەلایەن نەژادپەرستەکانەوە خراوەتە سەر ئەوە دەنگە، دەستبەجێ ئامینە کاکەباوە هەڵدەسێ بەسڕینەوە گرتە ڤیدیۆیەکەو، بەڵام پەیامێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە کە ئەو لەوە پەشیمان نییە لەوەی وتوویەتی. هاوکات ئەمە هەڵەیەک بووە و کە زیاتر لێی وەرنەبووتەوە.

پارتی چەپ لە ئێستادا و لەپاش بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتەوە بڕیاریانداوە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەمینە کاکەباوەدا ئەنجام بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".