Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زیاتر پەنابەران تووشی شەکرە دەبن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 28 april 2016 kl 10.27
پەڕاوێزخستنی پەنابەران کێشە بۆ هەموو کۆمەڵگە دەنێتەوە
(2:39 min)
Foto: Steve Yeater/TT
Foto: Steve Yeater/TT

ئەو پەنابەرانەی لە نالەباریی ئابووریی و کۆمەڵایەتییدا دەژین زیاتر لە هاوڵاتییانی دیکە تووشی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو دەبن.

ئەمە لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی نیشانی داوە کە بەراوردیان لەنێوان گوزەرانی پەنابەر و تەندروستییاندا کردووە.

ئەو لێکۆڵێنەوەیە ئەمڕۆ لە گۆڤاری پزیشکی بەریتانی (The Lancet) بلاو کراوەتەوە و تێیدا لێکۆلەوەران لە بارودۆخی ژیانی 60 هەزار پەنابەر لە سویددا لە نێوان تەمەنی 25-50 ساڵدا کۆڵیونەتەوە. لەو پەنابەرانە کۆڵراوەتەوە کە لەنێوان ساڵانی 1987-1991 هاتوونەتە سوید.

  • لەو لێکۆڵینەوەیەدا دەرکەوت ئەو پەنابەرانەی لە ناوچە هەژارەکاندا دەژیان زیاتر لە هاوڵاتیانی دیکە تووشی سەکرەی جۆری دوو هاتوون. جەستین وایت پزیشک لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانە چەند هۆکارێک پاڵنەرن بۆ تووشبوونی پەنابەر یاخود بیانیان بە شەکرەی جۆری دوو، بۆ نموونە سترێسی درێژخایەن، ئابووری خراپ و بێکاری، هەروەها ئەوەی کە لە ناوچە پەڕاوێزکاندا دەژین کە کێشەی تاوانکارییان تێدا بەربڵاوە.

جەستین وایت یەکێک لە لێکۆڵەوەران دەڵێت ئەم لێکۆڵینەوەی ئێمە لە بارودۆخی پەنابەران و باری تەندروستییان گرنگییەکی تایبەتی هەیە بەتایبەت لەم کاتەدا کە پەنابەران روویان لە ئەوروپا کردووە.بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەرانەوە کە وێنەی نەبووە لە مێژوودا و لەگەڵ ئەو بێکارییەی کە لە ئەورووپادا هەیە وای کردووە کە پەنابەران لە ڕوانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە پێشوازییەکی ساردیان لێ دەکرێت.  

ئەمەش دەرئەنجامی باشی لێ چاوەڕی ناکرێت، هەر بۆیە ئەم لێکۆڵینەوە نوێیە هۆشدارییەکە بۆ ئەو وڵاتانەی پەنابەر رووی تێکردوون کە چۆنییەتی گوونجاندنی ئەو پەنابەرانە لەگەڵ کۆمەلگەی نوێدا دەرئەنجامی بۆ داهاتوویان هەیە و کاریگەریی لەسەر تەندروستییان دادەنێت، جا گەر بێت و هەر لەسەرەتاوە پێشوازییەکی گوونجاو لە پەنابەران نەکرێت ئەوا ئەو کۆمەڵگە ئەورووپیانە لە داهاتوودا و بۆ ماوەی دەیەها ساڵ نرخی ئەو کەموکورتییانە دەدەن.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ساڵانی 1987-1991 شەپۆلێکی پەنابەر روویان لە سوید کرد کە زۆربەیان لە وڵاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستەوە هاتبوون. ئەو کات چەند بەرپرسێکی کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆمۆنەکان ئەرکی دابەشکردنی ئەو پەنابەرانەیان بەسەر کۆمۆنەکانی سویددا پێ سپێردرا، بەو هیوایەی کە پرۆسەی گونجاندنیان پێسبخرێت بەڵام بەهۆی کەمی زانیاریی ئەو بەرپرسانە لەسەر پاشخانی پەنابەرەکان دەرئەنجام پەڕاوێزیی پەنابەرانی لێ کەوتەوە.  

بۆ ئەو لێکۆڵینەوە ئەمەریکییە لەسەر پەنابەرانی ناو سوید و لە ناوچە پەڕاوێزەکاندا، چاودێریی باری ژیانی پەنابەران لە ماوەی ساڵانی 2002 بۆ 2010 کراوە و دەرکەوتووە کە لەسەدا 7،4 ئەو زیاد لە 60 هەزار کەسەی چاودێری کراون تووشی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو بوون. ئەمە بەراورد بە هاوڵاتییانی دیکە کە ئەو ڕێژەیە لەسەدا 4 بۆ 6 بووە.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".