Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خەرجیی کۆمۆنەکان بەهۆی پەنابەرییەوە بێوێنە زیاد دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 28 april 2016 kl 11.23
فشاری ئابووریی سەر کۆمۆنەکان بێوێنەیە
(1:29 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

کۆمۆن و پارێزگاکانی سوید لە ڕاپۆرتی تایبەت بە داراییدا رایانگەیاندووە کە چاوەڕێ دەکرێت خەرجیی کۆمۆنەکان بێوێنە زیاد بکات، یەکێک لە هۆکارەکان پەنابەرییە.

ڕێکخراوی گشتیی کۆمۆن و پارێزگاکانی سوید (SKL-Sveriges kommuner och landsting) دەڵێن ئەو پێشبینییەی ساڵی رابوردوو بۆ ئابووری کۆمۆنەکان هەمان بوو ئێستاش نەگۆڕاوە، بەڵام خۆشبەختانە بەهۆی ئەو 10 ملیارد کرۆنەی کۆمەکی حوکوومەت داینێ توانراوە تا ئێستا بێکێشە کاروبارەکان هەڵبسوڕێن.

بەڵام بۆ ئەوەی بتوانرێت تا ساڵی 2019 بارودۆخەی ئابووری رابگیرێت دەبێت باجی کۆمۆنەکان بە دوو کرۆن زیاد بکرێت. بێتینا کاشفی بەرپرسی ئابووری لە ڕێکخراوی گشتیی کۆمۆن و پارێزگاکانی سوید دەڵێت.      

جێی باسە بەپێی هەڵسەنگاندنی کۆمۆنەکان بۆ باری ئابووریان چاوەڕێ دەکرێت خەرجیی کۆمۆنەکان بە لەسەدا 9 زیاد بکات ئەمەش تا ئێستا وێنەی نەبوە. یەکێک لە هۆکارەکان زۆری ژمارەی پەنابەرانی تازەهاتووە.

ئەوەی بەهۆی ئەوەی کە ژمارەیەک لەو پەنابەرانە ئیقامە، مافی مانەوەی هەمیشەیی وەردەگرن و دەنێردرێنە کۆمۆن و پاریزگاکان. بۆ ئەوە پێویست بە فێرگا، خانوو، کارمەندی کاروباری کۆمەڵایەتی، خزمەتگوزاریی تەندروستی و خوێندنی گەورە ساڵان (Komvux).

لێنا میکۆ بەرپرسی ڕێکخراوی گشتیی کۆمۆن و پارێزگاکان دەڵێت بۆ ئەوەی کۆمۆن و پارێزگاکان بتوانن بەرگەی ئەو فشارە بگرن پێویستمان بە کۆمەکی زیاتری دەوڵەتە.     

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".