Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆنترۆڵی پێناسە لە هاوینیشدا بەردەوام دەبێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 28 april 2016 kl 15.43
"نابێت ڕێ بۆ شەپۆلی پەنابەران بکرێتەوە"
(1:44 min)
Id-kontrollerna på Kastrup startade 4 januari. Foto: Dimitri Lennartsson/Sveriges Radio
Foto: Dimitri Lennartsson/Sveriges Radio

وا نیاز بوو لە مانگی یولی داهاتوودا کۆنترۆڵکردنی پیناسەی موسافیران (Id-kontroller) لە نێو ئوتوبوس، شەمەندەفەر و پاپۆڕەکاندا بوەستێنرێت بەڵام بەهۆی نیگەرانیی پۆلیس و دەستگەی کۆچەوە ئەو کۆنترۆڵکردنە بەردەوام دەبێت.


  • دوو هەفتە نەبوونی کۆنترۆڵ دەرگا بۆ شەپۆلی پەنابەران دەکرێتەوە کە بۆ ئێمە کارێکی نەخوازراوە. بیاتریس ئاسک مۆدێرات و سەرۆکی لیژنەی داد لە پەرلەمان دەڵێت ئێمە دەمانەوێت کۆنترۆڵی تەواومان هەبێت و بزانین کێ دێتە سوید.

نیگەرانیی دەستگەی کۆچ و پۆلیس ئەوەیە، بیاتریش ئاسک دەڵێت کە گەر ئەو دوو هەفتەیە کۆنترۆڵی پێناسە نەمێنێت قاچاخچییەکان ئەو هەلە دەقۆزنەوە و ڕێ بۆ ئەو پەنابەرانە خۆش دەکەن کە دەیانەوێت بێنە سوید.

جێی باسە کۆنترۆڵکردنی پێناسە (Id-kontroller)  لە مانگی جانوەری ئەمساڵدا دەستی پێ کرا و بە پێی یاسا دەبوا شەش مانگ بەردەوام بێت، هەر بۆیە وا بریار بوو دوو هەفتە کۆنترۆڵکردن بوەستیت تا ئەو کاتەی شەش مانگی دیکە مۆڵەتی کۆنترۆڵکردنی پێناسە نوێ دەکرێتەوە.

بۆ نەهێشتنی ئەو دەلاقەیە لیژنەی داد لە پەرلەمان کار بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو بۆشاییە نەهێڵنەوە. حوکوومەتیش بەنیازە لە مانگی یولییەوە ئەو مۆڵەتی کۆنترۆلکردنە تەنها بۆ ماوەی چوار مانگ نوێ دەکەنەوە. ئەمە جێگری بەرپرسی لیژنەی داد لە پەرلەمان ماتس پێرتۆفت لە پارتەی ژینگەوە دەڵێت. ئەو هەروەها دەڵێت لێکۆڵینەوەیەک لەو ماوەیەش دەکرێت کە کۆنترۆڵی پێناسەی تێدا پەیڕەو کراوە تا بزانرێت چۆن بەڕێوە چووە و ئاخۆ پێویست دەکات لەو جۆرە کۆنترۆڵە لە داهاتوودا بەردەوام بێت یان نا.

جێی ئاماژەیە هەموو پارتەکانی سوید جگە لە سێنتەر و پارتی چەپ لەگەڵ ئەوەدان کە یاسای کۆنترۆڵکردنی پێناسەی موسافیران لە ماوەی دوو هەفتەی مانگی یولیشدا بەردەوام بێت. 

 

 

 

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".