Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئێکسپۆ: "کاکەباوە خۆیی ڤیدیۆکەی بڵاو کردۆتەوە"

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 28 april 2016 kl 15.51
ئامینە کاکەباوە لە ناوەرۆکی ڤیدیۆکە تێنەگەشتووە
(5:30 min)
Foto: TT/ privat
Foto: TT/ privat وێنە: Foto: TT/ privat

پارتی چەپ و ئامینە کاکەباوە لەسەر گرتە ڤیدیۆیەکە کە کاکەباوە بڵاوی کردبووەوە بەفەرمی داوایی لێبوردنیان کرد.

ئامینە کاکەباوە ئەندام پەرلەمانی سوید لەسەر لیستی پاری چەپ لەپاش ئەوەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی ڕەگەزپەرستانەی بڵاوکرد بووەوە و پاشان لایبردبوو وو چاری لێپرسینەوە لەلایەن پارتەکەیەوە بووە و پاشان داوای لێبر بووردنی کردووە. ئامینە کاکەباوە پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە ئەو لەپەڕەی تایبەتی خۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە هەڵگری پەیامی ڕەگەزپەرستانە بووە بڵاو نەکردبووە، بەڵام گۆڤاری ئێکسپۆ ئەو وتانەی کاکەباوە ڕەت دەکاتەوە.

 بەشی کوردی رادیۆی سوید بۆ ورەگرتنی لێدوان پەیوەندی بەئامینە کاکەباوەوە کردووە، بەڵام کاکەباوە  ڕایگەیاندووە کە ئەو نەخۆشەوە ناتوانێت لێدوان بدات.  جێگەی باسە پێشووتر ئامینە کاکەباوە پەیامی جیاجیایی لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیە ڕاگەیاند بووە، بۆ نمونە بەبەشی سۆماڵیایی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاندووە کە ئەو تاگکراوە.

 -   کاکە باوە دەڵێ، ئەو بابەتە لە فەیسبووکەکەمدا بڵاو بووتەوە. سەبارەت بەو پرسەیی ئایا ئەو تاگراوە، ئەوا ئامینە کاکە باوە لەوەڵامدا دەڵێ بەڵێ تاگکراوم.

لەبەرامبەردا گۆڤاری ئێکسپۆ ڕەتی دەکاتەوە کە ئامینە کاکەباوە تاگکرابێت یان کەسێکی دیکە ئەو بابەتەی لە پەڕەی تایبەتی کاکەباوەدا بڵاو کردبێتەوە .  دانێل ڤێرگارا پەیامنێری گۆڤاری ئێکسپۆ و کە ڕاپۆرتەکەی لەسەر بڵاکردنەوەی ئەم بابەتە ئامینە کاکەباوە نووسیوە بەبەشی کوردی ڕادیۆی سوید دەڵێ کە کاکەباوە خۆی ڤیدیۆکەی بڵاکردۆتەوە و ئاماژە بەچۆنێتی ئەو کارە دەکات و دەڵێ.

   -  دەکرێ کە بڵێی تاگکربێ، بەڵام بەڕوونی دیارە کە ئەم ڤیدیۆیە ئامنیە کاکەباوە لە فەسبووکەکەیدا تاگنەکراوە.

 سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا چۆن دەکرێت ئەو پشتڕاست کەیتەوە کە ئامینە کاکەباوە تاگنەکرابێ، لەوەڵامدا دانێل ڤێرگرا وتی.

     -    مرۆڤ دەبینێت کە ئەو پۆستە تاگکراو نییە، ئەگەر مرۆڤ تەنها یەک کەم شارەزایی لەسەر ڤەیسبووک هەبێت ئەوا دەبینێت کە تاکگراو نییە. بەڵکو ئامینە کاکەباوە خۆی تێکستێکی لەسەر گرتە ڤیدیۆکە نوسییەوە پاشان بەناوی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە. پاشان ئامینە کاکە باوە ڕایگەیاندووە کە خۆی ئەم ڤیدیۆیەی بڵاو کردۆتەوە.

جێگەی باسکردنە گرتەیەکی ڤیدیۆی کە لە وڵاتی سۆماڵیا گیراوەو چەند بازرگانێک تێیدا دەردەکەون و بەزمانی سۆماڵیی دەدوێن، بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆییە لەلایەن ڕێکخراوی نازیستی ناسراو بەنوردیسکا ئوونگدووم وە تێکستی سوید کە هەڵگری پەیامی نازیستی و ڕەگەزپەرستی بووە لەسەر دەنگی ئەو کەسەسۆمالیایانە داناوە. هاوکات لۆگۆی تەلەفیزیۆنی سویدیان لەسەرداناوە بڵاویان کردبووەوە.

  ئامینە کاکەباوە کە ئەندام پەرلەمانی سویدە لەسەر لیستی پارتی چەپ بەبێ ئەوەی لە ناوەرەۆکی ڕاستی و دروستی کەسەکان تێ بگات لەڕوانگەی تێکستە سویدییەکەوە پایامێکی ڕەخنە ئامێزی لەسەر ئەو گرتەڤیدیۆیە نووسیووە و پاشان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردبووەوە.

ئەو تێکستە سویدییەی کە لەسەر دەنگی کەسە سۆماڵیایەکان ڕێکخراوی نازیستی ناسراو بەنوردیسکا ئونگدووم لەسەر گرتە ڤیدیۆیەکە دایانناوە لەمە پێکدێ: ( لەوڵاتی سوید ئیسلام نییە ئەمەش مانایی ئەوەی یاسا بوونی نییە، لەو ڕوانگەیەوە مرۆڤ دەتوانێت بچێتە هەموو شوێنێک و لەهەر دووکانێ شتی بەدڵبێ دەتوانێ بۆ خۆیی بیبات).

 جێگەی باسە کەسە سۆماڵیاییەکان کە لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەون بازرگانن و سەر بەکۆمپانیاییەکی پەیوەندین و لە وتەکانیاندا کە لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا بەزمانی سۆماڵی سوپاسی ئامادەکارانی کۆبوونەوەکەیان دەکەن.  

جێگەی ئاماژەی پێکردنە کە ئامینە کاکەباوە لە رووی ناوەرۆکی تێکستە سویدییەکەوە کە ساختەبووە ڕەخنەی تووندی ڕووبەڕووی ئیسلام کردۆتەوە کە لەوڵاتی سویددا و لەگەڕەکە پەراوێزخراوەکاندا خەریکە دوڵەتی خالافەت دادەمەزرێ.  لەپاش ئاشکرابوونی ئەو تێکستە کە لەلایەن نەژادپەرستەکانەوە خراوەتە سەر ئەوە دەنگە، دەستبەجێ ئامینە کاکەباوە هەڵدەسێ بەسڕینەوە گرتە ڤیدیۆیەکە. بەڵام پەیامێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە کە ئەو لەوە پەشیمان نییە لەوەی وتوویەتی. مەبەستی تێکستە ڕەخنە ئامێزەکەی خۆیەتی کە ڕووبەڕووی ئیسلامیزمی کردبووەوە نەوەک گرتە ڤیدیۆیەکە.

 هاوکات ئامینە کاکەباوە تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە ئەمە هەڵەیەکە روویداوەو نەدەبوو بەو شێوە مامەڵەی بکردایە، بەتایبەت دەبوو  زیاتر لە ناوەرۆک و سەرچاوەی گرتە ڤیدیۆیەکە وەردببوایەتەوە.  هەروەها بەوە تێکەوتوو کە لۆگۆی تەلەڤیزیۆنی سوید لەسەر گرتە ڤیدیۆیەکە دانراوە.

 جێگەی باسکردنە  کە پارتی چەپ لەپاش بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتەوە لێپرسینەویان لەگەڵ ئەمینە کاکەباوەدا ئەنجامداوە و ئەمڕۆ پارتی چەپ بەفەرمی لە بەیاننامەیەکدا داوایی لێبووردنیان لە هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە بەشێوەیەک ئەو بابەت کاریگەری لەسەریان هەبووە کردووە. هاوکات ئامینە کاکەباوەش بەهەمان شێوە ئەمڕۆ بەفەرمی داوایی لێبووردنی کردووە و ئەو کارەی بەهەڵە لەقەڵەم داوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".