Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرۆکوەزیران ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بووەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 29 april 2016 kl 10.41
سیاسەتی کۆچ یەکێکە لە بابەتە گرنگەکان
(1:12 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

لیژنەی دەستووری لە پەرلەمانی سویدا لێپرسینەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سویددا دەست پێکردووە.

یەکێک لە بابەتە هەرە گرنگەکانی کە ستێفان لوێڤێنی لەسەر ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بووەتەوە بریتییە لە پرسی سیاسەتی کۆچ و کۆچبەران.  جێگەی باسە چوار سکاڵا ڕووبەڕووی سەرۆکوەزیران کراوەتەوە و بەلیژنەی دەستووری گەشتووە کە لەسەر سێ پرسی تایبەتن.

یەکێک لەو پرسانەی کە سکاڵایی لەسەر تۆمارکراوە رووبەڕووی ستێفان لوێڤێن کراوەتەوە و دەبێت وەڵامی بداتەوە لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن بووە لەگەڵ بەلێشاو هاتنی پارساڵی کۆچبەران بۆ سوید. بۆ نمونە لە سکاڵاکەدا هاتووە بۆچی حکومەت درەنگ هەڵوێستی وەرگرتووە.

پرسێکی دیکە تایبەت دەبێت بەدەسەڵات و چۆنێتی پەیڕەوکردنی ئەرکە حکومییەکان لە پرسە جیاجیاکاندا، بۆ نمونە لەحاڵەتێکدا کە سەرۆکوەزیران دەرفەتی وەڵامدانەوە یان ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەی نەبێت ئەوا دەبێت ئەو ئەرکە بەوەزیرێک کە زۆرترین ئەزموونی لەبوارەکەدا هەیە بسپێرێێت نەوەک بە جێگری سەرۆک وەزیران.

 پرسێکی دیکە کە دەبێ ستێفان لوێڤێن وەڵامی بۆ هەبێت تایبەت دەبێ بەساسەتی وڵاتی سوید لە یەکێتی ئەوروپادا.

 

 


 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".