Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پادشای سوید دەبێتە ٧٠ ساڵ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 29 april 2016 kl 10.49
٤٢ ساڵە پادشایە
(3:11 min)
Kung Carl XV1 Gustaf/Arkivbild
Arkivbild/TT وێنە: JONAS EKSTRÖMER / TT

سبەینێ ڕۆژی شەممە ٣٠ ئاپریلی ٢٠١٦ ڕۆژی لە دایکبوونی پادشای سوید کارل گوستاڤی شازدەهەمە و دەبێتە ٧٠ ساڵ. بەم بۆنەیەوە لە ماوەی یەک هەفتەدا جەشن و بەرنامەی تایبەت بەڕیوە دەچێت.

 لەو کاتەوەی کە کارل گوستاڤ پادشایەتی دەکات، هەندێک گۆڕانکاری بە سەر دەسەڵاتیی پادشایەتیی سویددا هێناوە. بۆ نموونە ساڵی ١٩٧٣ کاتێک کارل گوستاڤ دەسەڵاتی پادشایەتی پێ درا گۆڕانکارییەکی گرنگی هێنایە ئارا. تا ئەو کات ئەندامانی بنەماڵە تەنها دەیانتوانی لەگەڵ کەسانی بنەماڵە پادشاییەکان هاوسەرگیریی بکەن، ئەگینا پلەو مەقامیان لە دەست دەدا. بەڵام کارل گوستاڤ ئەمەی گۆڕی، یەکەم کەس کە ژنێکی دەرەکی بێنێت شازادە بەرتیل بوو کە ساڵانێکی زۆر بە دیار خۆشەویستەکەی لیلیان دانیشتبوو. کارل گوستاڤ لەم بارەوە دەڵیت، خۆشحاڵم کە ئەوان بە یەک گەیشتن، من ئەو دەرفەتەم هەبوو ئەو گۆرانکارییە بکەم و ئەو گۆڕانکاریانە ئەوەندە شتێکی سەیر و سەمەرە نین. ئەو سەردەمە وا بوو. شازادە بەرتیلیش دەورانێکی سەختی تێپەڕاند، چوونکە بە ئەرکەکەی وەفادار بوو.

جێی باسە لە سوید هەتاکوو ساڵی ١٩٧٤ حکوومەتی پادشایی دەکرا، بەڵام لەو ساڵە بەدواوە ئەمەش گۆڕانکاری بەسەردا هات و چیتر پادشای سوید ده‌سته‌ڵاتی نەماوە‌، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تیكردنی له‌سه‌ر شان بووە.

هەروەها هەتاکوو ساڵی ١٩٨٠ بە پێی یاسای تایبەت بە میراتگریی پادشایەت، تەنها پیاوەکانی بنەمالە دەیانتوانی ببن بە میراتگر. بەڵام لەو ساڵە بە دواوە بەتەمەنترینی بنەمالە دەبێتە میراتگری تاجەکە، جا فەرق ناکا کچە یان کوڕ. ئەمەش یەکێکی تر لە گۆڕانکارییەکانی پادشای ئەمڕۆی سوید کارل گوستاڤە لە بارەی دەسەڵاتی پادشایەتیی. ئەو کات کوڕەکەی کارل گوستاڤ تەنها یەک ساڵ تەمەنی بوو و بە هۆی ئەم گۆرانکارییەوە چیتر میراتگر نەما و لە جیاتی ئەو کچە گەورەکەی، ڤیکتوریا بوو بە میراتگری دوای خۆی.

 ئێستا ئیتر شازادە ڤیکتوریا لە ڕیزبەندیی میراتگریی پادشایەتی لە پلەی یەکەمدایە و ئێستێلای کچی ڤیکتوریا بە پلەی دووەم و ئۆسکاری کوڕی ڤیکتوریا بە پلەی سێیەم دێ. دوای ئەوان کارل فیلیپ لە پلەی چوارەم دەبێتە جێگرەوەی پادشای سوید و بە دوای کارل فیلیپ و مندالەکانی نۆرە دەگاتە مادەلێنی کچە بچکۆلە و مندالەکانی ئەویش. 

کارل گوستاڤ ئەوا ٤٢ ساڵە پادشای سویدە و لە چاوپێکوتنێکی داتیبەتدا لەگەڵ ڕادیۆی سوید وتی دەمەوێت هەنگاوەکانمان سەردەمیانە بێت ، هەوڵ دەدەم لەگەڵ گۆڕانکارییەکان پێش کەومو گوێ لە رای گشتی وخواستەکان بگرم بە قازانجی سوید و کۆمەڵگا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".