Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گومان لێکراوی هێرشە تیرۆریستییەکەی برۆکسل خوازیاریی سویددە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 29 april 2016 kl 11.19
دەیەوێ لەسوید حوکمەکەی بەسەربەرێ
(1:26 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Geert Vanden Wijngaert

ئەو سویدییەی کە بەگومان بەشداریکردن لە ‌ هێرشە تیرۆریستیەکەی پرۆکسلدا دەستگیرکراوە دەیەوێ ئەگەر حکومدار ئەوا حوکمەکە لەسوید بەسەربەرێ.

بەپێی زانیاریی بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت ئەو گومان لێکراوە کە تەمەنەی ٢٣ ساڵەو لە دایکبوو وە دانیشتووی شار مالموێ بووە رایگەیاندووە کە ئەگەر لەسەر تاوانی بەشداریکردن لە هێرشە تیرۆریستییەکەی برۆکسلدا دادگا حوکمی دا ئەوە دەیەوێت حووکمەکەی لەسوید بەسەر بەرێ. بەڵام هەتاوەکو ئێستا پارێزەری ئەو گومان لێکراوە ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

 ئەو گومانلێکراوە سویدییە لە ئێستادا وەک ئاماژەمان پێکرد گومانی بەشداریکردنی لەو هێرشە تیرۆریستەییەکە برۆکسلی لەسەر کە ٣٢ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی دیکەش بریندابوون.

 بەپێی سەرچاوەیەکی ئێکۆت ئەو کەسە تەمەن ٢٣ ساڵە لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا لەگەڵ یەکێک لە خۆکوژە کانی برۆکسلدا لە تونێلبانا یان ‏شه‌مه‌نده‌فه‌ری بنزه‌مینی دەردەکەوێت.

بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت پێشووتر ئەوەشی پشتڕاستکردبووەوە کە لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا کەسە گومان لێکراوە سویدییەکە دەردەکەوێت لەسوپەرماركیتێکدا ئەو جانتانەی کڕێووە کە لەتەقینەوەکانی برۆکسلدا بەکارهێنراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".