Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەگومانی کوشتن هەشت کەس ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 29 april 2016 kl 14.07
تەقەیان بەنێو چێشتخانەیەکدا کردووە
(1:37 min)
fyra personer från presskonferens
وێنە: Josipa Kesic/Sveriges Radio

داواکاری گشتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەئامادەبوونی پۆلیس ڕایگەیان کە بەگومانی کوشتی دوو کەس و بریندارکردنی چەندین کەسی دیکە هەشت گومان لێکراو دادگایی دەکرێن

جێگە باسە مانگی سێی ساڵی ڕابردووە دوو کەس هەڵدەکوتنە سەر چێشتخانە یان ڕێستۆرانگێک لەشاری یۆتێبۆری. هاوکات لەگەڵ چوونە ژوورەوەیان بۆ نێو چێشتخانەکە دەستڕێژی گوولە یان تەقە بەنێو ئەو کەسانیە لە ڕێتۆرانگەکدا دانیشتبوون دەکەن.

 لە دەرئەنجامدا دوو کەس کە یەکێکیان تەمەنی ٢٠ ساڵ و ئەوی دیکەیان تەمەنی ٢٥ ساڵ بووە  دەکوژرێ و هەشت کەسیش بریندار دەکرێ.

سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا تەنها دوو کەس تەقەی کردوو بۆچی هەشت کەس بڕیارە دادگایی بکرێ. لەوەڵامدا دواکاری گشتی ڕایگەیاند کە کە دوو کەس تەقەیان کردووە، کەسێک پەسەوان یان چاودێری دۆخەکەی کردووە و کەسێکی دیکە شۆفێر بووە. سەبارەت بەو کەسانی دیکەش ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە پشتڕاستی بکەیەنەوە بەچی شێوەیەک لەو تاوانەدا بەشدار بووەن.

جێگەی باسە ئەوە گومان لێکراوانە سەرجەمیان تەمەنیان لە دەوروبەری ٢٠ ساڵیدایە.

بڕیارە دادگاییەکەشی لەدادگایی سەرەتایی لە یۆتێبۆری ١٦ مانگی پینج دەست پێبکات. هاروەها ئەم دادگاییە بەبەرفراوانترین لێکۆڵینەوەو دادگایی لە هەرێمی ڤێسترا یۆتێلاندا دادنەرێت و تەواوی دۆکومێنتەکان زیاتر لە ١٢٠٠٠ دۆمۆمێنت پێک دێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".