Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بۆ ڕاگەیاندنی داهات ئەمڕۆ دواین ڕۆژە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 maj 2016 kl 10.46
غەرامەی ڕانەگەیاندنی داهات زیادیکردووە
(1:42 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

ئەمڕۆ دووی مانگی پێنج دوا ڕۆژە بۆ ڕاگەیاندنی داهاتی ساڵ ئەوەی بەسویدی بە(Deklaration)  ناسراوە .

ئەمڕۆ هەتاوەی کاتژمێر  ٢٤:٠٠ شەو دەتوانیت داهاتەکەت لەڕێگەی ئەلیکترۆنی یان ئەو دۆکۆمێنتەی کە لەدەزگای باجەوە (Skatteverket) بۆت هاتووە بنێریت.   ئەگەر دوا بکەویت لە راگەیاندنی داهاتەکەت بۆ دەزگایی باج و مانگێکی بەسەردا بچێ ئەوا ١٢٥٠ کرۆن غەرامە دەکرێی، جێگەی باسە ئاستی غەرامەکردن زۆر بەرزبووەتەوە، ساڵی ڕابردوو ئەگەر مانگێک لە ڕاگەیاندنی داهاتەکەد دوابکەوتیتایە ١٠٠٠ کرۆن غەرامە دەکرایت، بەڵام ئەمساڵ ١٢٥٠ غەرامە دەکرێ.  هاوکات ئەگەر بێت و پێنج مانگ یان زیاتر بەسەر ڕاگەیاندنی داهاتەکەدا  تێپەڕێ و نەت ناردبێتەوە ئەوا ٣٧٥٠ کرۆن غەرامە دەکرێی. ئەم ڕێژەش بەراوەرد بەساڵی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە. پارساڵ هەقی دواکەونتی ڕاگەیدندنی داهاتە ٢٠٠٠ کرۆن بووە، بەڵام ئەمساڵ ئەو ڕێژەیەش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە واتە بۆ ٣٧٥٠ کرۆن.   

Fهەرچەندە دەزگایی باج بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێکلامی بۆ ڕاگەیاندنی داهات لە ڕێگەی  ئینتەرنێت یاخود موبیلتەلەفۆنەوە کردووە بەڵام وەک دەزگای باج خۆی ئاماژەی پێکردووە زۆر سەرکەوتوو نەبووە. لەبەر ئەوەی چاوەڕواندەکرێ کە ٣٥٠٠٠٠٠ هەزار هاوڵاتی سوید بەدۆکۆمێت داهات ڕادەگەیەنن. گەر هیچ جۆرە داهاتێک ڕانەگەیەنیت ئەوا دەستگەی باج  لە ڕوانگەی موچەکەتەوە باجت لەسەر دیاری دەکەن و دەبێت بڕێک باجی زیادە بدەیت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".