Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یانەی داڵکورد شکستی هێنا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 maj 2016 kl 11.00
یونگشیلێ ١ – ٠ داڵکورد
(1:27 min)
Foto:  Privat
Foto: Privat وێنە: Foto: Privat

یانەی داڵکورد لە پشووی ئەم هەفتەدا رووبەرووی یانی یونگشیلێ لەدەروەی یاریگایی خۆی بووەوە.

جێگەی باسە کە یانەی یونگشیلێ لە یاریگایی خۆیدا هەر لەدەستپێکی یارییەکەدا و لەبەشی یەکەمی یارییەکەدا و لە خوولەکی دووی یارییەکەدا هەلێکێ گۆڵکردنیان بۆ هەڵکەوت و توانی یەکەم گۆڵ تۆمار بکەن.

هەرچەند لە بەشی یەکەمی یارییەکەدا یانەی داڵکورد زۆر هەوڵی یەکسانکردنەوەی دەرئەنجامەکەی دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە وە بەشی یەکەمی یارییەکە یەک بە هیچ لەبەرژەوەندی یانەی یونگشیلێ کۆتایی هات.

 لەدەستپێکی بەشی دووەمی یارییەکەدا یانەی یونگشیلێ بەبەرگری لەگۆڵی خۆی و پارستنی ئەو گۆڵە تومارکراوەی دەستی پێکرد. یانەی داڵکورد بەردەوام بوو لە هێرش بردنە سەر یانەی یونگشێلی، بەڵام یانەی یونگشیلێ سەرڕایی بەرگری کردنی لە گۆڵی خۆی توانی مەترسی لەسەر گۆڵی یانەی داڵکورد چەند جارێک دروست بکات. بەڵام یارییەکە هەر بەتۆمارکردنی گۆڵەکەی یۆنگشیلێ لە داڵکورد کۆتایی هات. واتە یونگشیلێ یەک گۆڵ و سفر بۆ داڵکورد. بەو دەرئەنجامەشەوە یانە داڵکورد لە خشتەی یانەکانی خولی پلە دووەکانی تۆپی پێی سوید لە پلە شەشەوە بۆ پلە ١٠ هاتە خوارەو و ئێستا خاوەنی ٧ خاڵە. هاوکات یانەی هاڵمستاد لە ئێستادا بەکۆی ١٢ خاڵ پێشەنگی خوولەکەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".