Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید دەیەوێ کۆنترۆڵی سنوورەکان درێژ بکاتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 maj 2016 kl 12.04
لەدوایی مانگی حەوت کۆنرۆڵکردن بەردەوام بێ
(1:36 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Stig-Åke Jönsson/TT

ئەمڕۆ سوید داخوازینامەیەکی بۆ کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەدێژکردنەوەی ماوەی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نارد.

جێگەی باسە وڵاتی سوید ئەو داخوازینامەی بەمەبەستی وەرگرتنی ماف لە یەکێتی ئەوروپا بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەی ناردووە. هاوکات تەنها سوید نییە کە ئەم هەنگاوەی ناوە، بەڵکو هەریەکە لە وڵاتانی دانیمارک، ئەڵمانیا، بەجیکا و فەرنسا پێکەو لەگەڵ سویددا ئەو داخوازینامەیان ڕەوانەی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کردووە.

لە ئێستادا سوید و ئەو وڵاتانەی خوازیاری جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەن داوای درێژکردنەوەی سنوورکانیان بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە لە ڕوانگەی ڕەوشی ئێستایی وڵاتەکانیانەوە کردووە. ئەم وڵاتانە ئاماژەیان بەوەکردووە کە بۆ ئەوەی چارسەرێک بۆ ڕوەشی ئێستایی کۆچبەران بدۆزنەوە تەنها ڕێککەوتننامە لەگەڵ تورکیا و داخستنی ڕێڕەوکانی وڵاتانی بەرڵکانە بەس نییە.

جێگەی باسکردنە لە ڕێککەوتنامەی شەنگێندا پاراگرافی ٢٦ دا هاتووە کە هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەبێ سنوورەکانیان کراوەبێ، بەڵام مافی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوەیان هەیە.

ئەمڕۆ سوید و چەندین وڵاتی یەکێتییەکە بەمەبەستی ڕێگە پێدان داخوازیناکەیان بۆ درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی سنوورەکانیان ناردووە، بەتابەت لەڕوانگەی سویددەوە کە بۆ هەبێت لە پاش مانگی حەوتی ئەمساڵ ڕێگەیان پێبردێ لە کۆنترۆڵکردن بەردەوامبن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".