Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆدێراتەکان پێشنیارە بوودجەی بەهاریان پێشکەش کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 maj 2016 kl 13.49
مۆدێراتەکان گرنگی بەبازاڕی کار دەدەن
(2:13 min)
Foto: Jessica Gow / TT
Foto: Jessica Gow / TT وێنە: Jessica Gow/TT

پارتی مۆدێراتەکان لەژێر ناوی "Sverige ska fungera"  واتە  "سوید دەبێ کۆمەڵگەیەکی کارا بێ" ئەمڕۆ پێشنیازە بوودجەی بەهاریان پێشکەش کرد.

یەکێک لە پێشنیازەکانی پارتی مۆدێرات  زیاتر بایەخدانە بەکردنەوەی خولی پەروەدەیی پیشەیی. بەپێی پێشنیازەکە ئەو کەسانەی بەشدار دەبن دەبێ لەپاش تەواوبوونی خولەکە بەڵێنی کاریان لەلایەن خاوەنکارێکەوە پێبدرێ. ئامانجی ئەم هەنگاوەی پارتی مۆردێرات هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی بازاڕئ کار و پیشەیی ئێستایە. لەو ڕوانگەیەشە پارتە هەڵدەستێ بەتەرخاننکردنی ٥٠٠ ملیۆن کردۆن کە ئەو پارەیە لە وەزەراتی بازاڕی کارەوە دابین  بکرێت و بخرێتە سەر بوودجەی دەزگایی کاردیتنەوە (Arbetsförmedlingen). هاروەها ماوەی خولی پەروەردە پیشەییەکە ١٢ مانگ بێت و ئە وبوودجەشت کە دەبینکراوە لەساڵی ٢٠١٧ دا  شەش هەزار جێگەی پێدابین بکرێ.

بێجگە کردنەوەی خولی پەروەدەیی پیشەیی پارتی مۆدێرات پێشنیازی زیاتر بایخدانیان بەپۆلیس و کردنەوەی خولی فێربوونی زیاتر بەتایبەت لە ڕوانگەی بەرنگار بوونەوەی تیرۆرەوە کردووە. بۆ ئەو هەنگاوەش مۆدێراتەکان ٢٤٠ ملیۆن کرۆن بوودجەی تایبەتیان لە ساڵی داهاتوودا بۆ تەرخان کردووە.

هەروەها لە پێشنیازە بوودجەکەدا ٥٣ ناوچە لەسویددا وەک پەراوێزخراوە لەقەڵەم دراون و لە زۆربەی حاڵەتدا تازەهاتووان تیایاندا دەژین، بۆیە مۆدێراتەکان دەیانەوێ بەیاخی زیاتر لەڕووی ئاسایش و سەلامەتی لەو ناوچانەدا بدەن و پۆلیس زیاتر لەو گەڕەکانەدا نیشتەجی بکرێ.

 لەروانگەی پاشکەوتیشەوە لەچەند بوارێکی جیاجیادا پێشنیاریان کردووە پاشەکەوتیان دەبێت، بۆ نمونە دەیانەوێت خەرجییەکانی حکومەت بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە و لە ڕووی پێشنیازە بوودەجەکەیانەوە رایانگەیاندووە کە هەتاوەکو ساڵی ٢٠١٩ خەرجییەکانی حکومەت بەکۆی ١٩ ملیارد کرۆن کەم دەکەنەوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".