Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسایی دەرکردنی پەنابەر لەسویددا تووند تر دەرکرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 maj 2016 kl 17.08
نزیکەی ٥٠٠٠٠ پەنابەر مافی پەنابەری ڕەت دەکرێتەوە
(2:26 min)
Foto: Ludvig Thunman/TT
Foto: Ludvig Thunman/TT وێنە: Ludvig Thunman/TT

ئەمساڵ چاوەڕوان دەکرێ داوایی مافی پەنابەری ٥٠٠٠٠ پەنابەر لەسویددا ڕەت بکرێتەوە و یاسایی گەڕاندنەوەی پەنابەراب بۆ وڵاتەکانی خۆیان تووند بکرێتەوە.

هەریەکە لە وەزیری ناوخۆی ئاندێرش ئیگێمان و وەزیری کۆچی سوید مۆرگان یوهانسۆن ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند کە ئەوان هەوڵەکانیان بۆ دەرکردنی ئەو پەنابەرانەی داوایی مافی پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە و بڕیارە بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێنرێنەوە تووند تر دەکەنەوە.

جێگەی باسە زۆربەی ئەو پەنابەرانەی کە داوایی مافی پەنابەرییەکانیان رەت دەکرێتەوە بەخواستی خۆیان سوید بەجێ دەهێڵن، بەڵام ئێستا حکومەتی سوید بەڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنێ کە ئەو پەنابەرانەی مافی پەنابەریان ڕەدەکرێتەوەو بڕیاری دەرکردنیان لەوڵات دەردەکرێ ئەوا لە رووەوە یاساکان توند بکاتەوە. بۆ ئەم هەنگاو حکومەتی سوید بڕیاریداوە کە جێگەی دەست بەسەراگرتنی ئەو پەنابەرانەی بڕایاری دەرکردنیان لەسوید دەرچووە زیاد بکات. هاوکات ئەو کەسانەش کە لەسوید داوایی مافی پەنابەری ناکەن بەهەمان شێوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەگەڕێنرێنەوە یان دەردەکرێن. هەتاوەکو جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە بڕیارە ئەو پەنابەرانەی دەردەکرێن لەو جێگانەدا کەتایبەت بەدەست بەسەرداگرتن بمێنەنەوە جاودێری بکرێن.

جێگەی باسە ساڵی ڕابردوو دەزگایی کۆچ ناوی ١١٠٠٠ پەنابەر کە داوایی پەنابەریان ڕەتکرابووەو بڕیاری گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەرکرابوو بەپۆلیس دابوو. لەو ڕێژەیە پۆلیس توانیویەتی نزیکەی تەنها ٢٦٠٠ بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێنێتەوە یان لەسوید دەریان بکات. هاوکات ٧٦٠٠ پەنابەریان بێسەروشوێن بوون یان هەڵهاتوون.

لەبەر ئەوە حکومەت ڕایگەیاندووە کە ئەو جێگانەی تایبەتن بەدەست بەسەرداگرتنی ئەو پەنابەرانەی بڕیارە بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێنرێنەوە لە ٢٥٠ جێگەوە بۆ ٣٥٠ جێگە زیاد بکات. واتە لە % ٤٠ جێگە تایبەتەکانی دەست بەسەراگرتن و چاودێری زیادکردووە. بۆ جێبەجیکردنی ئەم هەنگاوە حکومەت لە پێشنیازە بوودجەی بەهاردا ٩٠ ملیۆن کرۆنی تەخان کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".