Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید لەگەڵ کردنەوەی ئەورووپا نییە بۆ تورکەکان

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 maj 2016 kl 10.10
لابردنی ڤیزا دەرگا بۆ شەپۆلی پەنابەرانی تورک دەکاتەوە
(2:54 min)
Justitieminister Morgan Johansson och Turkiets flagga
مورگان یوهانسۆن، وەزیری پرسی کۆچ

سبەینێ کۆمیسیۆنی یەکییەتیی ئەورووپا پێشنیاز دەکات کە لەمەودوا هاوڵاتییانی تورکی بەبێ ڤیزا بتوانن بێنە وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا. بەڵام زۆربەی وڵاتانی یەکییەتییەکە دژ بەم پێشنیازەن.

بەپێی ئەو پێشنیازە 80 ملیۆن هاوڵاتیی تورکی بۆیان هەیە بە بێ ڤیزا بێنە وڵاتانی ئەورووپا، ئەمە دەرگا بۆ کۆچی بەکۆمەڵی تورکەکان بەرەو ئەورووپا خۆش دەکات، بەڕای ڕەخنەگران.   

بۆ نموونە ئەڵمانیا و فەڕەنسا مەترسی ئەوەیان هەیە کە ژمارەیەکی زۆر لەو هاوڵاتییە تورکییانەی لە چینی هەژار و مووچەنزم بەرەو ئەورووپا دێن و زۆربەشیان کاتێک دەگەنە ئەورووپا داوای مافی پەنابەریی دەکەن. هەر بۆیە دەبێت ئەم پێشنیازە بوەستێنرێت بەڕای زۆرێک لە وڵاتانی یەکییەتیی ئورووپا و سویدیش هاوڕایە.

  • مەترسی ئەوە هەیە کە بەم هۆیەوە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیاوە دێن زیاد بکات. مورگان یوهانسۆن وەزیری کۆچ دەڵێت ئێمە پێشتر بینیومانە کاتێک مەرجی ڤیزا لەسەر وڵاتێک لادەبرێت ژمارەیەکی زۆر پەنا بۆ ئەورووپا دەبەن.

 مەبەستی مورگان یوهانسۆن دە ساڵ لەمەوبەرە کاتێک یەکییەتیی ئەورووپا مەرجی ڤیزای لەسەر وڵاتانی بەلکان و سربیا لابرد، دەرئەنجامەکەی ئەوە بوو کە بە دەیانهەزار ڕۆمەنی ڕوویان لە وڵاتانی ئەورووپا بەتایبەت سوید و ئەڵمانیا کرد.

ئەو بارودۆخە ناڕەزایی و گفتوگۆیەکی تووندی نایەوە کە یاسای نەهێشتنی ڤیزا خراپ کەڵکی لێ وەردەگیرێت لەبری ئەوەی بۆ سەردان سوودی لیوەربگیرێت خەڵکی دێن و مافی پەنابەریی داوا دەکەن. هەر ئەو کات یەکییەتیی ئەورووپا یاساکەی گۆڕی و دیسانەوە مەرجی ڤیزا لەسەر ئەو وڵاتانە دانرایەوە.    

بەڵام ئێستا و لەگەڵ ئەم پێشنیازە نوێیەدا تایبەت بە تورکیا ئەڵمانیا و فەڕەنسا داوا دەکەن کە هەر وڵاتێکی ئەورووپی مافی ئەوەی هەبێت کە خۆی بڕیار بدات لە ماوەی شەش مانگدا مافی ڤیزا لەسەر وڵاتان دابنێت، بەتایبەت ئەگەر ژمارەی پەنابەران بگاتە ئاستێکی دیاریکراو یاخود یەگەر هاوڵاتیی تورکیی بە نایاسایی لە یەکییەتیی ئەورووپادا بمێننەوە.

جێی باسە کۆمیسیۆنی ئەورووپیی دەڵین ئەو ڕیسا و یاسایانەی ئێستا هەن بەسە و پێویست بە یاسای دیکە ناکات، بەڵام وەزیری کۆچی سوید مورگان یوهانسۆن لەگەڵ پێشنیازەکەی ئەڵمانیا و فەڕەنسادایە و دەڵێت دەبێت بواری ئەوە هەبێت بۆ وڵاتان کە هەر کات پێویتی کرد ئەو یاسایە هەڵپەسێردرێت، تا وەکو کێشەی دە سال لەمەوبەری ڤیزای وڵاتانی بەلکانمان نەیەتەوە پێش.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".