Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چەند منداڵێک کە خەریکبووە ببرێنە نێو داعش دەستبەسەر کراوون

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 maj 2016 kl 12.29
باوکیان بەنیاز بووە بیانخاتە نێو ڕیزەکانی داعشەوە
(2:19 min)
wêne: TT Nyhetsbyrån
Foto: TT Nyhetsbyrån

سێ منداڵ کە مەترسیی ئەوەیان لێکراوە لەلایەن باوکیانەوە ببرێنە نێو ڕیزەکانی داعش، کۆمۆنی ئیۆرێبرو دەستبەسەری کردوون و چاودێرییان دەکات.

بەپێی سەرچاوەکان کە بۆ کەناڵی P4 ی ڕادیۆی سوید لە ئیۆرێبرویان باس کردووە ئەو منداڵانە مەترسی ئەوەیان لێ دەکرا ببرێنە دەروەی سوید بەمەبەستی هاوسەرگریی زۆرەملێی و ڕاهێنانی سەربازی.  

جێی باسە ئەمە یەکەمجارە کۆمۆنی ئیۆرێبرو ناچار دەبێت منداڵ بەو هۆیەوە دەستبەسەر بکات. بەپێی دانیێل نورلاند سکرتێریی گشتی ڕێکخستنی نەتەوەیی دژ بە تووندڕەویی لەم جۆرە حاڵەتە لە شاری یۆتۆبۆریش هەبووە.

دانیێل نورلاندەر دەڵێت کۆمۆنی ئیۆرێبرو کارێکی باشیان کردووە بەتایبەت کە ئەو ڕێگە و چارەسەرانەیان بەکارهێناوە کە لەبەردەستدان.    

جێی ئاماژەیە هەتا ئێستا هیچ ئامارێک نییە سەبارەت بەوەی کە چەندە لەم حاڵەتە لە سویددا هەبووە کە منداڵ مەترسی ئەوەی لێ کرابێت ببرێنە نیو ڕیزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی، داعشەوە. بەڵام پێدەر لیلییەکڤیست قازیی لە دادگای یۆنشۆپینگ دەڵێت لەم جۆرە دۆسیانە زۆر کەمن و تا ئێستا تەنها چەند دانەیەک هەبووە.

جێی باسە کۆمۆنی ئیۆرێبرو بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئەو سێ منداڵە داوای مۆڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی پرسی داد (förvaltningsrätt) کردووە و لە بڕیارەکەی ئەواندا هاتووە کە مەترسیی گەورە هەیە ئەو سێ مندالە لەلایەن باوکیانەوە بەزۆر هاوسەرگیرییان پێ بکرێت و بخرێنە ڕیزەکانی گرووپی تیرۆریستی داعشەوە. 

جێی ئاماژەیە باوکی ئەو سێ منداڵە لە پاییزی ڕابوردوودا بە گوومانی ساختەکاریی دادگایی کرا و ئامانجی ساختەکارییەکەی بۆ کۆکردنەوەی پارە بووە تا بتوانێت سەفەر بکات و بەشداریی جەنگی تیرۆریستان بکات. هەر لە ماڵی ئەو پیاوەدا پۆلیس وێنەیان دۆزیەوەتە کە بە چەکەوە گرتوویەتی.  

لە حاڵی حازردا سێ منداڵەکەی ئەو پیاوە لە خانوویەکی نهێنیدا و لەژێر چاودێریی کۆمۆنی ئیۆرێبرو دەژین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".