Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شۆفێری تەکسییەکان لە بازرگانیی سێکسەوە گلاون

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 maj 2016 kl 14.40
بەرپرسی گشتی: سەرم لەو ژمارە زۆرە سوڕماوە
(2:28 min)
Taxibilar från Taxi Stockholm Foto: Tomas Oneborg /TT.
Foto: Tomas Oneborg /TT.

گومان دەکرێت کە چەند شۆفێرێکی تاکسی ستۆکهۆلم (Taxi Stockholm) دەستیان لە بازرگانیی سێکسدا هەبێت.

بە پێی بەرنامەی (Kalla Fakta) لە تەلەفزیۆنی (TV4) دەرکەوتووە کە لە 14 شۆفێر کە ڕاپۆرتوانی ئەو کەنالە قسەی لەگەڵ کردوون 10 شۆفێر یارمەتییان داوە پەیوەندی بە ژنە لەشفرۆشەکانەوە بکات.  

  • بەرفراوانی ئەو دیاردەیە جێی سەرسوڕمانە، ئەوەی کە ئەو کارە لە مێژوودا و لە نێو شۆفێردا ناسراوە شتێکی سەیر نییە بەلامانەوە، بەڵام ئەوەی کە بەو شێوەیە و بەو ژمارە زۆرە تێوە گلابن جێی سەرسوڕمانە و دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزینەوە، بەرپرسی گشتی تاکسی ستۆکهۆلم یوهان لاگەرهێل دەڵێت.

ئەو هەروەها دەڵێت کە بەداخەوە ناتوانن ئاگایان لە هەڵسوکەوتی هەموو شۆفێرەکانیان بێت و لە کاتی کاردا چاودێرییان بکەن، دەشزانین لاگەرهێل دەڵێت کە ئەو جۆرە کارە ناشایستانە لەسەر ناوبانگی کۆمپانیاکە دەکەوێت.  

کاتێک ڕاپۆرتوانی (TV4) هۆکان ئێنمارک بە کامێرای شاراوەوە دەست لە تەکسییەکان ڕادەگرێت و پێیان دەڵێت دەیەوێت سێکس بکرێت، خاوەن تەکسییەکان دەیبەن بۆ شەقامی (Malmskillnadsgatan) و (Mäster Samuelsgatan) کە شوێنی فرۆشتنی سێکسە لە ستۆکهۆلم.

دواتر ئەو کچانەیان پیشانی راپۆرتوانەکە داوە کە سێکس دەفرۆشن لەهەمانکاتتدا بە ڕاپۆرتوانەکەیان وتووە نابێت کۆمپانیای تاکسی ستۆکهۆلم بزانێت کە شۆفێرەکانیان کاری وا دەکەن.

ئەو شۆفێرانە هەروەها زانیارییان سەبارەت بە نرخی جۆرەکانی سێکس و نرخی ژنەکان داوەتە ڕاپۆرتوانەکە و ڕێنماییشیان داوەتێ کە چۆن خۆی لە پۆلیس بپارێزێت. ئەو شۆفێرانە خۆشیان کڕیاری سێکسن. ئەوەی ئەو شۆفێرانە بە ئوتومبێلی کار و لەکاتی کاردا دەیکەن ئەوپەڕی نایاساییە و خۆشیان دەزانن کە وایە، گرووپی پرسی لەشفرۆشی لە پۆلیس ستۆکهۆلم دەڵێت.

جێی باسە تاکسی ستۆکهۆلم گەورەترین کۆمپانیای تاکسییە لە سویددا و نزیکەی 4500 شۆفێری هەیە. هەر دوای دۆکۆمێنتەکەی (TV4)،  کۆمپانیایەکی دیکەیان بانگهێشت کردووە تا کۆنترۆڵی شۆفێرەکان بکات و ئەو کەسانە دیاری بکەن کە گوومانی کاری بازرگانیی سێکسیان لێ دەکرێت. کۆنترۆڵەکەش بەو شێوەیەیە کە شۆفێرەکان بانگ دەکرێن بۆ لێپرسینەوە.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".