Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هاوڵاتییان زانیاری لەسەر تووندڕەوەکان دەگەیەنن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 4 maj 2016 kl 15.36
"خەڵکی چاویان بۆ کێشەی تووندڕەوی کراوەتەوە"
(2:31 min)
Johan Nilsson/TT
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی مالمۆ

لەو کاتەوەی لاوە 23 ساڵانەکەی مالمۆ لە برۆکسل گیرا هاوڵاتییان چالاکانە زانیاریی لەسەر تووندڕەوەکان دەدەن، لە شارەوانی مالمۆ دەڵێن.

یوناس هولت بەرپرسی یەکەی ئاسایش لە شارەوانی مالمۆ دەڵێت ئێستا زیاتر لە جاران زانیاری کۆنکرێتی لەسەر کەس و ناوەکانیانمان پێ دەگەیەنرێت. هولت پێی وایە کە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان لەسەر ئەو لاوەی مالمۆ چاوی خەڵکی کردەوە و تێگەشتن کە کێشەکە مەترسیدارە و دەبێت شتێک بکرێت بۆئەوەی بەری پێ بگیرێت.  

ئەو لاوە 23 ساڵانەی کە سەرەتای مانگی ئەپریلی ڕابوردوو لە برۆکسل بە تاوانی بەشداریی لە تاوانە تیرۆریستییەکانی ساڵی ڕابوردوو لە پاریس و مانگی مارسی ڕابوردوو لە برۆکسلدا، دەستگیر کرا، دانیشتووی مالمۆ بووە و مانگی ئاگوستی ساڵی 2014 مالمۆی بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی لەڕیزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا بجەنگێت، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە ئەو لاوە چۆن هێنراوەتە ڕیزەکانی داعشەوە. 

یوسف لاوێکی دانیشتووی مالمۆ دەڵێت من و هاوڕێکانم تووشی ئەو کەسە سەلەفییانە بووین، ئەو دەڵێت کاتێک یاری فوتبۆڵیان کردووە لە ڕوسەنگۆرد چەند کەسێکی ڕووخسار سەلەفی هاتوون و پێیان وتوون سەردانی مزگەوتێک بکەن کە تازە کراوەتەوە، هەروەها باسی ئەوەیان بۆ کردوون کە بچن بۆ سوریا بۆ شەڕ، گوایا گەر وا بکەن بە ئاسانیدەچنە بەهەشتەوە.

پۆلیس ئاسایشی سوید سێپۆ دەڵێن پەیوەندیکردنی ئەو کەسە تووندڕەوانە بە لاوانە بۆ هێنانیانە ناو ڕیزەکانی داعشەوە زیاتر لە ڕێی ئتنتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوەیە، ئەحمەد عەلی یەکێکە لەو کەسانەی لە فەیسبووکەکەی نووسیبووی کە ڕێگای ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سێکیولاریزمە، کەچی ژنێک لە قاهیرەوە پەیامی ئاینیی بۆ نووسیوە و هانی داوە کە جیهادکردن ئەرکی سەرشانی موسوڵمانانە.

هەر هاوینی ڕابوردوو کاردۆزگەی مالمۆ پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کرووە کە پیاوێکی عەرەبیزمان قسەی لەگەڵ ئەو لاوە بیانیانەدا کردووە کە هاتوونەتە کاردۆزگە و بۆ کار گەڕاون، ئەو پیاوە هانی داوون کە بچن بۆ سوریا بۆ شەڕ، گەر بخوازن ئەو ئاسانکارییان بۆ دەکات.   

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".