Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆنا سالین دەستی لە کار کێشایەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 6 maj 2016 kl 08.58
هاوکارەکەی سالین بەو بەڵگە نادرووستە خانووی کڕیوە
(1:56 min)
Fotograf	MAJA SUSLIN / TT
Foto: Maja Suslin / TT

دوای ئاشکراکردنەکەی ڕۆژنامەی (Expressen) ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی، مۆنا سالین ڕۆژی چوارشەممەی ڕابوردوو دەستی لە بەرپرسێتییەکەی کێشایەوە.

 

وەزارەتی فەرهەنگ هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی مۆنا سالینی پشتڕاست کردەوە و ئالیس باه کونکێ وەزیری فەرهەنگ و دیموکراتی لە نامەیەکی میدیایدا ڕایگەیاندووە ”ڕێزم بۆ بڕیارەکەی مۆنا سالین هەیە، سالین ئەرکێکی زۆر بەنرخی لە کاتی بەرپرسێتی بۆ ڕێکخستنی دژە تووندڕەوەی بەجێ گەیاندووە ”

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابوردوو ڕۆژنامەی ئێکسپریسەن ئاشکرای کرد کە مۆنا سالین بەڵگەیەکی نادروستی بۆ هاوکارەکەی ، نووسیوە، لە بەڵگەکەدا هاتووە کە مووچەی مانگانەی پاسەوانەکەی 120 هەزار کرۆنە بەڵام لە راستیدا 43 هەزار کرۆن لە دەوڵەت وەردەگرێت.

هاوکارەکەی سالین کە وەک سکرتێر لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی دژە تووندڕەوەی کاری دەکرد و پاسەوانی شەخسی پێشووی سالین بووە، بەو بەڵگە ناڕاستە خانوویەکی 10 ملیۆنی کڕیووە. جێی ئاماژەیە ئەو بەڵگەیە لە کاتی داواکردنی قەرز لە بانکەکاندا نیشان دەدرێت تا متمانەی ئەوەت پێ بکرێت کە توانای داراییت هێندەیە کە بتوانیت قەرز بکەیت.

هەروەها مۆنا سالین خۆی بە ڕۆژنامەی ئێکسپرێسەنی ڕاگەیاندووە کە گوایا ئەو بەڵگەیە لەسەر ئەو بنەمایە نووسراوە کە جگە لە مانگانەی دەوڵەتیی هاوکارەکەی، سالین مانگانە 80 هەزار کرۆن دەداتە هاوکارەکەی تا ئەو کاتەی مۆنا سالین لە ئەرکەکەی وەک بەرپرسی ڕێکخستنی نەتەوەیی دژ بە تووندوتیژی تەواو دەبێت، پاسەوانەکەی بەرپرسێتی پاراستنی ژیانی سالین ڕێک بخات.

 هەرچەندە سالین لە 15 مانگی داهاتوو ماوەی بەرپرسێتییەکەی تەواو دەبێت بەڵام هەر ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە و دوای ئاشکراکردنەوەکەی ئێکسپرێسەن دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند. هاوکارەکەشی هەمان بڕیاری دا. 

لە دوای بڕیاری وازهێنانی سالین لە پرسی دیاریکردنی جێگرێک بۆ مۆنا سالین دەکۆڵرێتەوە. بەڵام جێگری کاتیی سالین پۆلیسێکی خەڵکی شاری یۆتۆبۆرییە بەناوی دانیێل نورلاندەرە.   

جێی ئاماژەیە، لە حاڵی حازردا دادوەری گشتیی لێکۆڵینەوە بەراییەکانی لەسەر ئەو پرسەی مۆنا سالین دەست پێ کردووە و ئەگەری ئەوە هەیە ئەو کارەی سالین کە بەڵگەی نادروستی بۆ هاوکارەکەی نووسیوە بە تاوانکاریی چاوی لێ بکرێت.



بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".