Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زۆرینە لەگەڵ ئەندامێتیی ناتۆ دان

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 6 maj 2016 kl 12.13
هەڕەشەی ڕووسیا هۆکاری گۆڕانی ڕای گشتییە
(2:18 min)
Bildsplitt med Nato och folk på stan.
Foto: TT

بۆ یەکەمجارە زۆرینەی سویدییەکان لەگەڵ ئەندامێتیی ناتۆ دان، بەپێی نوێترین راپۆرتی ئینیستیتیوتی (SOM).

لە ڕاپۆرتەکی ئینیستیتیوتی (SOM-Samhälle,Opinion,Medier) لە زانکۆی یۆتۆبۆری هاتووە لەساڵی 2015 دا لە سەدا 38 ی سویدییەکان لەگەڵ ئەندامێتیی ناتۆدان لە بەرامبەر لەسەدا 31 ساڵی 2014،  بەرەی دژ ساڵی 2015 لەسەدا 31 بەراورد بە ساڵی 2014 کە لە سەدا 37 بووە. ئەو کەسانەشی هیچ ڕایەکیان لەسەر ئەو پرسە نییە ساڵی 2015 لەسەدا 31 ن بەرامبەر بە لەسەدا 32 ساڵی 2014.

مامۆستای زانکۆی (Chalmers tekniska högskola) کارل ئیدێن دەڵێت ئەو گۆرانکارییە لە ڕای گشتیی خەڵکدا پەیوەندی بە هەوالەکانی تایبەت بە ڕووسیایە کە وەک هەڕەشەیەک لەسەر سوید باس دەکرێن. هەروەها ئەوەشی کە گووتاری ڕووسیا هێرشکارانەیە، بەو پێیە ڕووسیا لای خەڵکی هێزێکی سەربازییە کە دەبێت حسابی بۆ بکرێت.

هەر لە راپۆرتەکەی سۆمدا هاتووە کە پیاوان لە ژنان زیاتر لەگەڵ ئەندامێتی ناتۆ دان و ئەم پرسە لە لایەنگرانی پارتە سیاسیەکانیشدا ڕەنگی داوەتەوە، بۆ نموونە ئەو کەسانەی هاوسۆزی بەرەی سەوزوسورەکانن لە ژینگە و سۆسیالدیموکرات دژ بە ئەندامێتی ناتۆن، بە پێچەوانەوە ئەو کەسانەی لەگەڵ بەرەی ڕاستن لە مۆدێراتەکان بۆ نموونە لەگەڵ ئەندامێتییدان.

لە کاتێکدا لایەنگرانی پارتی ناسراو بە دژەبیانی لەگەڵ ئەوەدان سوید بچێتە ناتۆ کەچی پەیڕەوی سیاسیی پارتەکە لەگەڵ ئەندامێتیدا نییە.

جێی باسە هاوکات کە زۆرینەی سویدییەکان لەگەڵ ئەندامێتیی ناتۆ دان زۆرینە لەگەڵ ئەوەدان کە لەکاتی ئاشتیدا سوید سیاسەتی بێلایەن پەیڕەو بکات. ئەم هەڵوێستە دژبەیەکە بە ڕای کارل ئیدێن مامۆستای زانکۆ دەگەڕێتەوە بۆ تێنەگەشتنی هاوڵاتییان لە ئەندامێتیی لە ناتۆدا، چونک ناکرێت سوید ئەندامی ناتۆ بێت و لەهەمانکاتدا سیاسەتی بێلایەنی پەیڕەو بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".