Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەرمانێکی نوێ دژ بە ئەیدز دێتە سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 maj 2016 kl 09.40
ئەو دەرمانە نوێیە کاریگەریی سەرسوڕمێنەری هەیە
(1:49 min)
Patienten hiv-testas.
Ull-Karin Hallgren hiv-testar patient på Venhälsan i Stockholm. وێنە: Björn Larsson Ask/SvD/TT

پاییزی داهاتوو دەرمانێکی نوێ کە بەر لە توشبوون بە نەخۆشیی ئەیدز دەگرێت دێتە سوید.

ئەو دەرمانە بەناوی (Prep) چەند ساڵێکە لە وڵاتانی دیکەی جیهاندا بەربڵاوە بەڵام ئێستا لە سویددا ڕێگە بە بەکارهێنانی دەدرێت.  

شێوازی چارەسەرەکە بۆ بەرگرتن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کەمبوونەوەی بەرگری (hiv) کە دواتر دەبێتە هۆی نەخۆشیی ئەیدز، بە خواردنی حەبێکە هەموو ڕۆژێک یاخود 36 سەعات پێش سێکسکردن. بەو شێوەیە مەترسیی توشبوون بە نەخۆشیی ئەیدز زۆر کەم دەبێتەوە.  

ئەو دەرمانە کە بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کاریگەری یەکجار باشی هەیە، لە حاڵی حازردا بۆ ئەو کەسانە بەکار هاتووە کە تووشی نەخۆشیی ئەیدز بوون. بەڵام ئێستا بەهۆی پەسەندکردنی ئەو دەرمانەوە لەلایەن یەکییەتیی ئەورووپاوە چاوەڕێ دەکرێت لە پاییزی داهاتووەوە لە سویدا ئەو دەرمانە بە ڕەچەتە و بە مەبەستی بەرگرتن لە توشهاتن بە ڤایرۆسی هیڤ بنوسرێت.

جێی ئاماژەیە لە سویددا ئەو دەرمانانەی بە مەبەستی بەرگرتن لە توشبوون بە نەخۆشییەک بەکار دێت کۆمەکی دەوڵەتی نایگرێتەوە، واتا نرخەکەی هەرچەندێک بێت دەبێت نەخۆش خۆی بیدات. لەم حاڵەتەدا بۆ مانگێک چارەسەر نەخۆش دەبێت 6000 کرۆن بدات.

ئەوەی کە نرخی ئەو دەرمانە کۆمەکی دەوڵەت نایگرێتەوە کێشەیە بۆ ئەو کەسانەی کە لە بازنەی مەترسی توشبوون بەو نەخۆشێیەدان. تەیمور نوری لە دەستگەی نەخۆشییە درمەکان لە یەکییەتیی ئەورووپا (ECDC) دەڵێت بۆ ئەوەی ئەو دەرمانە بگاتە ئەو گرووپەی کە مەبەستە دەبێت نرخی ئەو دەرمانە کەم بکرێتەوە یاخود دەبێت بێبەرامبەر لەسەر کاسەی دەوڵەت بێت.  


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".