Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هاوسەرۆکی نوێی ژینگە ڕاگەیەندرا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 maj 2016 kl 11.20
ئۆسا ڕۆمسۆن لابرا
(1:11 min)
Åsa Romson Gustav Fridolin.
وێنە: Anders Ahlgren/SvD/TT

گوستاڤ فریدولین و ئیسابێلا لۆڤین وەک هاوسەرۆکی نوێی ژینگە لەلایەن لیژنەی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی گشتییەوە پێشیاز کران.

بەو پێیە ئۆسا ڕۆمسۆن لە پۆستەکەی وەک هاوسەرۆکی ژینگە دوور خراوەتەوە و متمانە بە گوستاڤ فریدولین دراوەتەوە. فریدولین دەڵێت زۆر سوپاسگوزارم کە لیژنەی ئامادەکاری هەڵبژاردن متمانەی پێبەخشیوم.  

ئەمڕۆ کاتژمێر 13 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لیژنەی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی گشتیی پارتی ژینگە پێشنیازی هاوسەرۆکی نوێ بۆ پارتی ژینگە ڕاگەیاند.

جێی باسە ئیسابێلا لۆڤین کە بۆ هاوسەرۆکی نوێی ژینگە پێشنیاز کراوە لە حاڵی حازردا وەزیری کۆمەکە لە حوکوومەتی سوروسەوزی ستێفان لۆڤێندا. ئیسابێلا لۆڤین دەلێت زۆر خۆشحاڵم کە لیژنەی ئامادەکاری هەڵبژاردن منی بۆ هاوسەرۆکی ژینگە هەڵبژاردووە.

بڕیارە لە کۆنگرەی گشتیی پارتی ژینگەدا کە ڕۆژی هەینیی داهاتوو دەست پێ دەکات دەنگ بە هاوسەرۆکی نوێی ژینگە بدرێت.


بۆ پاشخانی ئەم هەواڵە سەیری لینکی هاوپێچ بکە!


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".