Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سواڵکەرەکان کاریان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 maj 2016 kl 12.59
"کرێکەیان بۆ ئاستی ژیانیان لە ڕۆمانیا زۆر باشە"
(1:54 min)
Hjärta till hjärta och tiggare på Stockholms gator
Foto: Sveriges Radio

ڕێکخراوی کۆمەکی (Hjärta till hjärta) کاری بۆ سواڵکەرەکانی سوید لە ڕۆمانیا دۆزییەوە بەڵام زۆرینەیان هاتوونەتەوە سوید.

ئەو رێكخراوە بە پشتگیرییی حوکوومەت و سەرەکوەزیران ستێفان لۆڤێن بۆ ئەوە دامەزرا کە بە پارەی کۆمەک کاری دروومان و سەبەتە چنین لە ڕۆمانیا بۆ ئەو سواڵکەرانە بدۆزێتەوە کە هاتوونەتە سوید. بەڵام ئەمڕۆ بەرنامەی (Kaliber) لە ڕادیۆی سوید ئاشکرای کرد کە ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی بەو پرۆژەیە براونەتەوە بۆ ڕۆمانیا کارەکانیان جێهێشتووە و دیسانەوە لە شەقامەکانی سویددا سواڵ دەکەن.

بەپێی ڕەخنەگران لەو پرۆژەیە ئەو کۆمەکەی دەدرێت بە سواڵکەرەکان زۆر کەم کراوەتەوە و سواڵکەرەکان ناتوانن پێی بژین، هەروەها گوایا لە بارودۆخێکی سەختدا کاریان کردووە.

ئیون گرینروس یەکێک لەو ڕەخنەگرانەیە و کە لە وێنەی هاوپێچی ئەم هەواڵەدا دروشمی ڕێکخراوی یارتە تیل یارتەی بەرزکردۆتەوە،  لە کۆرشی فێرکاریی چنینی سەبەت بەشدار بووە و یەکێکە لەوانەی کە وازی لە کارەکەی هێناوە و لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا دیسانەوە هاتوونەتەوە سوید و سواڵ دەکەن. ئەو بە ڕادیۆی سویدی ڕآگەیاندووە کە ڕۆژانە 10 کرۆنی سویدی بۆ هەر سەعاتێک کار وەرگرتووە.

واتا بۆ هەر سەبەتەیەک کە ئەو ڕۆمەنییانە چنیویانە 30 کرۆنیان وەرگرتووە لە کاتێکدا هەریەکێک لەو سەبەتانە لە دووکانێکی تایبەت بە ڕێکخراوکەدا بە 350 کرۆن فرۆشراوە.

بەرپرسی ڕێکخراوی یارتا تیل یارتا، ئەندەرش هولمیفور بۆ رادیۆی سوید دەڵێت ئەو پارە زیادەیەی کە لە فرۆشتنی سەبەتەکان دەمێنێتەوە دەچێتەوە خەزێنەی دەوڵەتیی تایبەت بە کۆمەکی دەرەکی. ئەو کرێیەشی دراوە بە سواڵکەرەکان بەرارود بەو سەرمایەیەی لەبەردەستماندایە گونجاوە و بەراورد بە ئاستی ژیان لەو لادێیەی کاریان تێدا کردووە کرێیەکی یەکجار باشە.

 


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".