Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نرخی خوێندنی زانکۆ بۆ بیانییەکان دووجا زیاترە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 maj 2016 kl 09.12
وەزیری خوێندنی باڵا ئاگای لەم نرخە زۆرەی خوێندن نییە
(4:12 min)
Bertil Ericson / TT
Foto: Bertil Ericson / TT

ئەو فێرخوازانەی لە وڵاتانی دەرەوەی یەکییەتیی ئەورووپاوە بۆ خوێندن دێنە سوید  بەراورد بە فێرخوازانی ئەورووپیی دەبێت دوو ئەوەندەی نرخی خوێندنەکە بدەن،. 

بەپێی بەدواداچوونێکی بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید، ئێکۆت نرخی ساڵێک خوێندن لە زانکۆکانی سویددا بۆ فێرخوازێکی سویدی و ئەورووپی 45 هەزار کرۆنە و دەوڵەت ئەو خەرجییەی لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام بۆ کەسێکی دەرەوەی وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا نرخی هەمان خوێندن 90 هەزار کرۆنە.  

لینلو گیو فێرخوازێکی چینییە بۆ خوێندنی پەروەردە هاتۆتە زانکۆی ستۆکهۆلم، بۆ دابینکردنی خەرجیی خوێندنەکەی هەرچی پارەی کۆکراوەی دایکوباوکی کە بە کرێکاریی لە کارگەیەکی لۆکە پەیدایان کردبوو هێناوە بۆ سوید، ئەو یەکێکە لەو 4000 هەزار فێرخوازەی ساڵی پار لە سویددا خوێندوویانە.

 لینلو سەریسوڕماوە لەو ڕاستیەی کە ڕاپۆرتوانی رادیۆی سوید پێی رادەگەیەنێت، دەڵێت ناشێت ئەمە ڕاست بێت، ئەمە ناعەدالەتییە، نەمزانی نرخی خوێندن بۆ فێرخوازان ئەوەندە جیاوازە.

بە پێی بەدواداچوونەکەی ئێکۆت فێرخوازانی نائەورووپیی بەرارود بە فێرخوازانی دیکە بە گشتیی دەبێت لەنێوان 20 هەزار تا 60 هەزار کرۆن زیاتر لە نرخی ئاسایی خوێندن دەدەن.

بەڕێوەبەری بەشی پرسی فێرخوازان لە زانکۆی ستۆکهۆلم ێرکەر دانێ دەڵێت مەبەست ئەوە نییە لەسەر فێرخوازان پارە پەیدا بکرێت، دەبێت ئامانج پێشکەشکردنی خوێندنێکی گونجاو بێت بە نرخێک کە خەرجییەکان پڕ بکاتەوە.

سەبارەت بەوەی کە بۆچی نرخی خوێندن لەسەر فێرخوازانی غەیرەئەرووپی دووجا زیاترە، دانێ دەڵێت هۆکار ئەوەیە کە خەرجی خوێندن بۆ فێرخوازە بێگانەکان زیاترە، بۆ نموونە  تێچووی ڕێکلامکردن بۆ خوێندنەکان و هەڵسوڕانی کاری ئیداری تایبەت بەو فێرخوازانە خەرجییەکەی زیاترە. ئەم زانیارییانە بۆ فێرخواز گرنگ نییە، بەڵکە فێرخواز دەیەوێت خوێندنێکی پەسەند و کڤالیتێی بدرێتی، بەڕای دانێ. 

بەڵام لینلو فێرخوازی چینی لە زانکۆی ستۆکهۆلم دەڵێت، هەست دەکەم هەڵخەڵەتێنراوم، ئەگەر بمزانییایە خەرجیی خوێندنەکەم بۆچی هێندە زۆرە و پارەکان چۆن بەکار دەهێنرێت، ڕەنگە بڕیارێکی ترم بدایە، ئەو دەڵێت شەرم دەکەم کە دایکوباوکم ئەو هەموو پارە زیادەیان داوە بۆ خوێندنەکەم.

لینلۆ ساڵی 90 هەزار کرۆن دەدات بەڵام هەفتەی دوو وانە لە زانکۆ وەردەگرێت، ئەو دەڵێت خۆزگە پێشوەخت ئاگادار بکرامایە کە زانکۆ ئەو پارەیەی لە ئێمەی وەردەگرێت بۆچی بەکاری دەهێنن.  

جێی باسە پێنج ساڵ لەمەوبەر بوو سوید بڕیاری دا نرخ لەسەر خوێندنی زانکۆ و فێرگا باڵاکان بۆ فێرخوازە نا ئەورووپییەکان دا بنێت.  

وەزیری خوێندنی بالا هێلێنا هێلمارک کنوتسۆن دەڵێت سەیرە بەلامەوە کە نرخی خوێندن بۆ فێرخوازە بیانییەکان هێندە زۆرە، ئەو دەڵێت ئاگاداری ئەم پرسە نیم تەنها ئەوەندە نەبێت کە دەزانم نرخی خوێندن جێگیر نییە و ڕێسای بۆ دانەنراوە. 

کنوتسۆن دەڵێت پاییزی داهاتوو لێکۆڵینەوەیەک بۆ پرسی خوێندنی باڵا ئەنجام دەدەین بەتایبەت بۆ ناساندنی خوێندنی سوید بە جیهان و هاندانی فێرخوازە بیانییەکان بۆ هاتنە سوید، بەڵام لە پرسی نرخی خوێندنیش دەکۆڵینەوە، چونکە ئەوی ئێستا هەیە دەکرێت فێرخوازە بیانییەکان لە سوید بتەکێنێتەوە. 

وەزیری خوێندنی باڵا دەڵیت حوکوومەتی پێشوو بریاری دانانی نرخی لەسەر خوێندنی فێرخوازە بیانییەکان بە پەلە دانا بێ ئەوەی لە دەرئەنجامەکانی ئەو بڕیارە بکۆڵێتەوە یاخود ڕێسای بۆ دابنێ. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".