Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

لۆڤین: نازانم کێ دەبێتە وەزیری ژینگە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 maj 2016 kl 12.29
دوای کۆنگرەی ژینگە حوکوومەت گۆڕانکارییەکان ڕادەگەیەنێت
(1:45 min)
Biståndsministerka Isabella Lövin
وەزیری کۆمەک و هاوسەرۆکی نوێێ پارتی ژینگە، ئیسابێلا لۆڤین. وێنە: Jessica Gow/TT

ئەمڕۆ وەزیری کۆمەک و کاندیدی نوێی پارتی ژینگە بۆ هاوسەرۆکی پارتەکە رایگەیاند کە لەگەڵ حوکوومەت بڕیار دەدرێت کێ ببێتە وەزیری ژینگە.

ئیسابێلا لۆڤین دوێنێ لەلایەن لیژنەی ئامادەکاریی هەڵبژاردن لە پارتی ژینگە وەک هاوسەرۆکی پارتی ژینگە لەبری ئۆسا ڕۆمسۆن پێشنیاز کرا. بەڵام هێشتا دیار نییە کێ دەبێتە وەزیری داهاتووی ژینگە.

لۆڤین لەوبارەیەوە بە ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە سەرەتا دەبێت لە کۆنگرەی گشتیی پارتی ژینگەدا بڕیاری هاوسەرۆکی نوێ ساغ بکرێتەوە پاشان لەگەڵ حوکوومەتدا پرسی دیاریکردنی وەزیری ژینگە باس دەکرێت.  

هەر لەو بارەیەوە پاشنیوەڕۆی دوێنێ ستێفان لۆڤێن ڕایگەیاند کە پاش چەند هەفتەیەک و دوای کۆنگرەی پارتی ژینگە گۆڕانکاری لە حوکوومەتەکەیدا ڕادەگەیەنێت.

لۆڤێن هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی دوێنێدا ڕایگەیاند کە ئۆسا ڕۆمسۆن هاوسەرۆکی لابراوی ژینگە  لە ماوەی کارکردنی لە حوکوومەتەکەی لۆڤێندا ڕۆڵێکی گرنگی بۆ پرسی ژینگە هەبووە.

 جێی باسە ئەم قسانەی لۆڤێن لە دوای ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی ئۆسا ڕۆمسۆن بوو لە پۆستی وەزیری کە دوێنێ لە ڕادیۆی سویدەوە ڕایگەیاند و هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ هاوسەرۆکی نوێ ئیسابێلا لۆڤین و گوستاڤ فریدولین خواست.  

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".